Toyota

گلۆپی ئاگاداركردنەوه و نيشاندەر

 گلۆپی ئاگاداركردنەوه و نيشاندەر
ئەم نیشاندەرە ڕەنگاوڕەنگانە چین لەسەر پێوەرەکانی ئۆتۆمبێلم؟

ئەم نیشاندەرە ڕەنگاوڕەنگانە چین لەسەر پێوەرەکانی ئۆتۆمبێلم؟

هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا بە سیستەم و هەستەوەری کارەبایی پێشکەوتوو دروستکراون بۆ ئەزموونێکی باشتری لێخوڕین و دڵنیابوون لە سەلامەتیتان لەسەر ڕێگا. بۆ ئەوەی ئاگادار بن لە بارودۆخی ئۆتۆمبێلەکەت و لە هەر کێشەیەک، داشبۆردەکە کۆمەڵێک گڵۆپی ئاگادارکردنەوە بە ڕەنگی جیاوازەوە هەیە. 
بۆچی دەبێت واتایان بزانم؟

بۆچی دەبێت واتایان بزانم؟

جا بیرخستنەوەیەک بێت بۆ خزمەتگوزاری خوڵی یان ئاگادارکردنەوەیەک بۆ کێشەیەکی گەورەتر، ئەم گڵۆپە ئاگادارکەرەوەیانە یارمەتیت دەدەن لە پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت و ئاسانکردنی ئەزموونی لێخوڕینت.
سەلامەتی خۆت مەخەرە مەترسییەوە

نیشاندەرەکانت بزانە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی برێک

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی برێک

واتای چییە؟ ئەم گڵۆپە هۆشدارییە مانای وایە کە یان سیستەمی برێکەکان لەکارکەوتووە یان برێکەکان لە ڕەوشی چاوەڕوانی دان و ئەگەر پشکنین نەکرێت بۆ هۆکاری ئەم هۆشدارییە لەوانەیە سیستەمەکە بەشێوەیەکی نائاسایی کار بکات و لەوانەیە ببێتە هۆی ڕووداو

 

چی بکەیت؟ دڵنیابە کە پارکینگ برێک دانەنراوە. ئەگەر نا، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکی سەلامەت ڕابگرە و پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتاوە بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی بارگاویکردنەوە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی بارگاویکردنەوە

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ ئەگەری هەبوونی کێشەیەک لە پاترییەکە یان سیستەمی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە

 

چی بکەیت؟ پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتا بکە بۆ پشکنینی پاتری ئۆتۆمبێلەکەت

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی SRS

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی SRS

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی ئەیرباگی SRS یان سیستەمی توندکەرەوەی پشتێنەی سەلامەتی

 

چی بکەیت؟ دەستبەجێ دەبێت ئۆتۆمبێلەکەت لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی ABS

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی ABS

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی دژە قفڵکردنی سوکان(ABS) یان سیستەمی یارمەتیدانی سوکان

 

چی بکەیت؟ دەستبەجێ دەبێت ئۆتۆمبێلەکەت لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی پاوەر ستێرینگ

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی پاوەر ستێرینگ

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی پاوەر ستێرینگ

 

چی بکەیت؟ دەستبەجێ ئەبێ ئۆتۆمبێلەکەت لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی دابەزینی پەستانی ڕۆنی بزوێنەر

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی دابەزینی پەستانی ڕۆنی بزوێنەر

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پەستانی ڕۆنی بزوێنەر زۆر نزمە

 

چی بکەیت؟ دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکی سەلامەت ڕابگرە و پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتاکەتەوە بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی پلەی گەرمی شلەی گێری ئۆتۆماتیک

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی پلەی گەرمی شلەی گێری ئۆتۆماتیک

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پلەی گەرمی شلەی گێڕی ئۆتۆماتیکی زۆر بەرزە ئەگەر گڵۆپەکە داگیرسێت

 

چی بکەیت؟ یەکسەر ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکی سەلامەت بوەستێنە ،گێڕەکە بگۆڕە بۆ P و چاوەڕێ بکە تا گڵۆپەکە دەکوژێتەوە .ئەگەر گڵۆپەکە کوژایەوە دەتوانی جارێکی تر ئۆتۆمبێلەکە کارپێبکەیتەوە .ئەگەر گڵۆپی ئاگادارکردنەوەکە نەکوژێتەوە ،پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتاوە بکە

نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی دواوە

نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی دواوە

واتای چییە؟ سیستەمی قوفڵی ئەکسیلی دواوە تەنها کاتێک بەکاربهێنە کە تایەکان لەسەر ڕووی خلیسک یان زبر  دەسوڕێنەوە. ئەم سیستەمە کاریگەرە ئەگەر یەکێک لە تایەکانی دواوە بخلیسکێت یان بکەوێتە ناو چالێک 

 

چی بکەیت؟ کلیلی قفڵی دواوەی ئێکسڵ داگرە و نیشاندەرەکە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت کاتێک ئەم تایبەتمەندییە داگیرساوە خێراییەکە بۆ زیاتر لە ٨ کم/کاتژمێر زیاد مەکە. بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم تایبەتمەندییە دووبارە کلیلەکە دابگرە

گڵۆپی بیرخستنەوەی پشتێنەی سەلامەتی سەرنشینانی دواوە

گڵۆپی بیرخستنەوەی پشتێنەی سەلامەتی سەرنشینانی دواوە

واتای چییە؟ سەرنشینانی دواوە ئاگادار بکەنەوە کە پشتێنەی سەلامەتییان ببەستنەوە

 

چی بکەیت؟ ئەگەر پشتێنەی سەلامەتی بەسترابوو، پێویستە گڵۆپەکە کوژابێتەوە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی بەرزی پلەی گەرمی شلەی ساردکەرەوەی بزوێنەر

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی بەرزی پلەی گەرمی شلەی ساردکەرەوەی بزوێنەر

واتای چییە؟ ئەم هۆشدارییە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بزوێنەرەکە نزیکە لە گەرمبوونی زۆر و ئەگەری مەترسی تێکچوونی بزوێنەر هەیە. ئەگەر ڕووناکیەکە لە ترووکاندنەوە گۆڕا بۆ ڕووناکی هەمیشەیی ئەوە مانای وایە کە پلەی گەرمی شلەی ساردکەرەوەی بزوێنەر زۆر بەرز بۆتەوە

 

چی بکەیت؟ دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکی سەلامەت ڕابگرە و پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتاوە بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سەرەکی

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سەرەکی

واتای چییە؟  زەنگێک دەدات و گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دادەگیرسێت و چرپدەبێت بۆ ئەوەی ئاماژە بدات کە سیستەمی هۆشداری سەرەکی هەڵەیەکی دۆزیوەتەوە

 

چی بکەیت؟ ڕێنماییەکانی نامەکەی سەر شاشەی زانیاری جێبەجێ بکە ئەگەر هەر پەیامێکی ئاگادارکردنەوە دووبارە دەرکەوتەوە دوای ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان، پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتاوە بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی برێک

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی برێک

واتای چییە؟ سیستەمی بریک کارناکات یان ئاستی شلەی بریک کەمە

 

چی بکەیت؟ سەردانی بریکاری تۆیۆتاکەت بکە

نیشاندەری هەبوونی کێشە لە بزوێنەر یان سیستەمی گواستنەوەی وزە

نیشاندەری هەبوونی کێشە لە بزوێنەر یان سیستەمی گواستنەوەی وزە

واتای چییە؟ کاتێک سیستەمی کۆنترۆڵکردنی بزوێنەر یان سیستەمی کۆنترۆڵکردنی گێڕ لەکارکەوتووە، ڕووناک دەبێتەوە

 

چی بکەیت؟ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێش پێکدادان

گڵۆپی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێش پێکدادان

واتای چییە؟ ئاماژەیە بە تێکچوونی کارکردنی سیستەمی پێش پێکدادان یان سیستەمەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نییە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر سارد/گەرم بووە یان پیسی لە دەوری هەستەوەری پێشەوە

 

چی بکەیت؟ سەردانی بریکاری تۆیۆتا بکە

 سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان

سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان

واتای چییە؟ کاتێک ئۆتۆمبێلێک بارودۆخی خلیسکاوی دەستنیشان دەکات، سیستەمی کۆنترۆڵکردنی سەقامگیری یان ڕاکێشانی چالاک دەبێت. تکایە ئاگاداربە کە گڵۆپەکە  دەچرپێت کاتێک سیستەمی دژە قفڵ، سیستەمی کۆنترۆڵکردنی سەقامگیری، یان سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان کاردەکات

 

چی بکەیت؟  خێرایەکەت کەم بکەرەوە و ڕێگە بدە ئۆتۆمبێلەکەت هاوسەنگی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. ئەگەر گڵۆپی ئاگادارکردنەوەکە هێشتا داگیرساوە، پەیوەندی بە بریکاری تۆیۆتا بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی ئاستی ڕۆنی بزوێنەر

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی ئاستی ڕۆنی بزوێنەر

واتای چییە؟ ئاستی ڕۆنی بزوێنەر نزمە

 

چی بکەیت؟ یەکسەر ئۆتۆمبێلەکە بکوژێنەرەوە و ئاستی ڕۆنی بزوێنەرەکە بزانە ئەگەر کەم بوو ڕۆنی زیاتر زیاد بکە ئەگەر ئاستی ڕۆن کەم نەبوو سەردانی بریکاری تۆیۆتا بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی گڵۆپی پێشەوەی LED

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی گڵۆپی پێشەوەی LED

واتای چییە؟ ئاماژەیە بە تێکچوونی کارکردنی گڵۆپی پێشەوەی LED 

 

چی بکەیت؟ دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی پەستانی تایەی ئۆتۆمبێل

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی پەستانی تایەی ئۆتۆمبێل

واتای چییە؟ ئاماژە بەوە دەکات کە پەستانی تایەکە کەمە، یان سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پەستانی تایە لەکارکەوتووە

 

چی بکەیت؟ بە ئامێری پێوەر پەستانی هەموو تایەکان بپشکنە و هۆکاری لەدەستدانی پەستانەکە دیاری بکە و هەوا زیاد بکە یان سەردانی بریکاری تۆیۆتا بکە

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی نزمی ئاستی شلەی جامی ئۆتۆمبێل

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی نزمی ئاستی شلەی جامی ئۆتۆمبێل

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئاستی شلەی جامی ئۆتۆمبێل زۆر نزمە

 

چی بکەیت؟ شلەی پاککەرەوەی جام زیاد بکە

سیستەمی BOS

سیستەمی BOS

واتای چییە؟ ئاماژە بەوە دەکات کە پێدانی برێک و بەنزین بەیەکەوە داگیراوە، ئەگەر گڵۆپی ئاگادارکردنەوە داگیرسا پی لەسەر پێدانی برێک یان بەنزین هەڵگرە

 

چی بکەیت؟ ئەگەر گڵۆپەکە بە بەردەوامی هەڵببێت و بکوژێتەوە ئەوە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمەکە، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە ئەبی لەلایەن بریکاری تۆیۆتا پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی هاوسەنگکردنی گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆماتیکی

گڵۆپی ئاگادارکردنەوەی سیستەمی هاوسەنگکردنی گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆماتیکی

معنى المؤشر: ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی یەکسانکردنی گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆماتیکی

 

الفعل المناسب: دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت

نیشاندەری گڵۆپی تەمی پێشەوە

نیشاندەری گڵۆپی تەمی پێشەوە

واتای چییە؟ گڵۆپی تەم داگیرساوە، کە لە بارودۆخی سەختی لێخوڕیندا بینینێکی نایاب دابین دەکات، وەک لە باران و تەمدا 

 

چی بکەیت؟ ئەگەر کەشوهەوا تەم یان باراناوی یان بەفراوی نەبوو وە بینین ڕوون بوو، ئەوا دەبێت بکوژێنرێتەوە

نیشاندەری گڵۆپی تەمی دواوە

نیشاندەری گڵۆپی تەمی دواوە

واتای چییە؟ گڵۆپی تەمی دواوە داگیرساوە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ شۆفێرانی تر کە لە پشتتەوە لێدەخوڕن لە کاتی تەمدا دیار بیت 

 

چی بکەیت؟ ئەگەر کەشوهەوا تەم یان باراناوی یان بەفراوی نەبوو وە بینین ڕوون بوو، ئەوا دەبێت بکوژێنرێتەوە

نیشاندەری کوژاندنەوەی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان

نیشاندەری کوژاندنەوەی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان

واتای چییە؟ سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ڕاکێشان (TRC) یارمەتی پاراستنی هێزی لێخوڕین دەکات و ڕێگری دەکات لە خولانەوەی ویلەکان لەکاتی دەستپێکردنی ئۆتۆمبێل یان خێراکردن لەسەر ڕێگا خلیسکەکان 

چی بکەیت؟ ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە لەناو بەفر یان قوڕێک گیر بخوات، لەوانەيه سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ویلەکان هێزی بزوێنەرەکە کەمبکاتەوە. هەندێکجار پێویستت بە کوژاندنەوەی سیستەمەکە بێت بۆ ئەوەی بتوانیت ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنیت بۆ ئەوەی ئازاد بکەیت. تکایە ئاگاداربە لە هەندێک ئۆتۆمبێلدا دوگمەی داگیرساندن و کوژانەوەی TRC یان لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی سەر شاشەکەوە هەیە

نیشاندەری لێخورینی چوار تایە بەخێراییەکی کەم

نیشاندەری لێخورینی چوار تایە بەخێراییەکی کەم

واتای چییە؟ ئەم گڵۆپە ئاگادارکردنەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تایبەتمەندی چوار تایە چالاک کراوە 

 

چی بکەیت؟ ئەم تایبەتمەندییە بەکاربهێنە بۆ سەرکەوتن یان دابەزین لە گردە بەرزەکان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی ئۆفڕۆد، هەروەها لەناو خۆڵ، قوڕ، یان بەفردا

نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی ناوەڕاست

نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی ناوەڕاست

واتای چییە؟ نیشاندەری قوفڵی ئەکسڵی ناوەڕاست داگیرساوە، بۆ کردنەوەی ئەکسڵی ناوەڕاست، پاڵ بە سویچەکەوە بنێ دووبارە، ئەکسڵی ناوەڕاست بکەرەوە  

 

چی بکەیت؟ ئەکسڵی ناوەڕاست قفڵ بکە کاتێک ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکەت گیر دەخۆن یان لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕوویەکی خلیسک یان سەخت 

نیشاندەری چاودێری خاڵی کوێر لە ئاوێنەی تەنیشت

نیشاندەری چاودێری خاڵی کوێر لە ئاوێنەی تەنیشت

واتای چییە؟ کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی کوێردا لە ئاوێنەی تەنیشتدا دەستنیشان دەکرێت یان لە پشتەوە نزیک دەبێتەوە بۆ ناوچەی کوێر، نیشاندەری سەر ئاوێنەکە ڕووناک دەبێتەوە. ئەگەر ئیشارەتی راست و چەپ بەکار بهێنیت و ئۆتۆمبێل هەبێت له ناوچەی کوێر، ئەوا نیشاندەر لەسەر ئاوێنەکانی تەنیشت دەچرپێت. لە تۆیۆتا کۆرۆلا کڕۆس نیشاندەرەکە لەسەر شانەکانی تەنیشتە  

 

چی بکەیت؟ ئاگاداری دەوروبەرت بە چونکە ئۆتۆمبێلێک نزیکە 

نیشاندەری LDA

نیشاندەری LDA

واتای چییە؟ لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕێگایەک کە هێڵکاری سپی لەسەرە، شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە هێڵەکەی لادەدات

 

چی بکەیت؟ کاتێک سیستەمەکە دیاری دەکات کە ئۆتۆمبێلەکە لەوانەیە لە هێڵەکەی لابدات. ئاگادارکردنەوەیەک لەسەر شاشەی زانیاری پیشان دەدرێت و ئاگادارکردنەوە دەنگی دەدات بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێر 

نیشاندەری سیستەمی چوونە ژوورەوە و دەستپێکردنی زیرەک

نیشاندەری سیستەمی چوونە ژوورەوە و دەستپێکردنی زیرەک

واتای چییە؟ ئەم گڵۆپە ئاگادارکەرەوەیە بۆ تێکچوونی کارکردنی سیستەمی چوونە ژوورەوە و دەستپێکردنی زیرەکە

 

چی بکەیت؟ دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت 

نیشاندەری کوژانەوەی هەستەوەرەکانی یارمەتی وەستانی ئۆتۆمبێل

نیشاندەری کوژانەوەی هەستەوەرەکانی یارمەتی وەستانی ئۆتۆمبێل

واتای چییە؟ ئاماژە بەوە دەکات کە سیستەمەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نییە، لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی هەستەوەرەکان یان بە قوڕ داپۆشراو بێت، هتد

 

چی بکەیت؟ ئەگەر هەستەوەرەکان پاک بن و گڵۆپەکە هێشتا کاربکات ئەوە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی هەستەوەرەکان، دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە پشکنینی بۆ بکرێت 

نیشاندەری ئامادەباشی ڕاگرتنی برێک

نیشاندەری ئامادەباشی ڕاگرتنی برێک

واتای چییە؟ ئەم سیستەمە برێک بە کارايى دەهێڵێتەوە کاتێک گێڕ لە D یان N بێت

 

چی بکەیت؟ سیستەمەکە برێکەکە ئازاد دەکات کاتێک پێ لەسەر بەنزین دادەنێیت وە گێڕ لە D دادەنێیت بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە دەستپێکردنێکی لەسەرخۆ 

بیرخستنەوەی کاتی خزمەتگوزاری

بیرخستنەوەی کاتی خزمەتگوزاری

واتای چییە؟ ئەم نیشانەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە پێویستی بە خزمەتگوزاریە بەپێی مەودای لێخوڕین

 

چی بکەیت؟ خزمەتگوزاری پێویست ئەنجام بدە و دوای ئەنجامدانی خزمەتگوزاریکە داتاکانی خزمەتگوزاری ریسێت بکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە

ئاماژەی کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی

ئاماژەی کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی

واتای چییە؟ سیستەمی کۆنترۆڵی خێرایی بەکاربهێنە بۆ جێگیرکردنی خێرایەکی دیاریکراو بەبێ ئەوەی پێ لە بەنزین بنەیت

 

چی بکەیت؟ جارێک دوگمەی "ON-OFF" داگرە بۆ ناچالاککردنی سیستەمەکە، و پاشان دووبارە دوگمەکە داگرە بۆ چالاککردنەوەی سیستەمەکە، ئەگەر کۆنترۆڵی خێرایی نەتوانرا چالاک بکرێت یان ئەگەر کۆنترۆڵی خێرایەکە هەڵوەشایەوە ڕاستەوخۆ دوای چالاککردنی لەوانەیە تێکچوونی کارکردن لە سیستەمەکەدا هەبێت ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بریکاری تۆیۆتاوە ئەبی پشکنینی بۆ بکرێت

گڵۆپی نیشاندەری لێخوڕینی ئیکۆ

گڵۆپی نیشاندەری لێخوڕینی ئیکۆ

واتای چییە؟  لێخوڕینی ئیکۆ بۆ کەمکردنەەی بەکارهێنانی سووتەمەنی دروستکراوە و دەتوانرێت چالاک یان ناچالاک بکرێت

 

چی بکەیت؟ ئەگەر خێراییت زیاد لە پێویست بوو یان ئۆتۆمبێلەکە وەستا، ئەوا گڵۆپەکە دەکوژێتەوە

نیشاندەری کۆنترۆڵی خێرایی ڕاداری داینامیکی

نیشاندەری کۆنترۆڵی خێرایی ڕاداری داینامیکی

واتای چییە؟  ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خێراتر و خاو دەبێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی پێشیدا بگونجێت  لەڕێگەی ڕادارەوە تەنانەت ئەگەر پێ لەسەر بەنزین دانەنرێت

 

چی بکەیت؟ کۆنترۆڵی خێرایی ڕاداری داینامیکی بەکاربهێنە لەسەر ڕێگاوبانەکان

نیشاندەری هەڵبژاردنی جۆری ڕێگا

نیشاندەری هەڵبژاردنی جۆری ڕێگا

واتای چییە؟  ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ دەکات بەجۆرێک کە بتوانێت هێزی لێخوڕین زۆر بکات و توانای لێخوڕین باشتر بکات لەسەر ڕێگا جیاوازەکان

 

چی بکەیت؟ ئەم سیستەمە لە ناوچە شاخاوی و بەردینەکان بەکاربهێنە

نیشاندەری کۆنترۆڵی کراول

نیشاندەری کۆنترۆڵی کراول

واتای چییە؟ ڕێگە بە گەشتکردن دەدات لەسەر ڕێگا زبرەکان بە خێراییەکی کەمی جێگیر بەبێ پێ لێنان لەسەر بەنزین یان برێک .کەمترین لەدەستدان یان ڕاکێشان یان خلیسکانی ئۆتۆمبێل لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕووی ڕێگا خلیسکەکان، ڕێگە بە لێخوڕینی جێگیر دەدات. سیستەمەکە یارمەتی لابردنی تایەی گیربوو لە خۆڵدا دەدات و هەروەها سەقامگیری ئۆتۆمبێلەکە دەپارێزێت

 

چی بکەیت؟ ئەم سیستەمە لە ناوچە شاخاوی و بەردینەکان بەکاربهێنە

نیشاندەری کارپێکردنی ڕاگرتنی برێک

نیشاندەری کارپێکردنی ڕاگرتنی برێک

واتای چییە؟ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سیستەمی ڕاگرتنی برێک چالاک کراوە

 

چی بکەیت؟ بەداگرتنی دوگمەی راگری برێک گڵۆپێکی سەوز ڕووناک دەبێتەوە بۆ ئەوەی بزانیت سیستەمەکە چالاک بووە، پاشان چاوەڕێ بکە تا بوەستێت. برێک بە جێگیری دەمێنێتەوە تاوەکو پێ لەسەر بەنزین دادەنەیت بەبێ ئەوەی برێک بکەیت

نیشاندەری یارمەتیدانی سوڕانەوە

نیشاندەری یارمەتیدانی سوڕانەوە

واتای چییە؟ ڕێگە بە گەشتکردن دەدات لەسەر ڕێگا زبرەکانی ئۆفڕۆد بە خێراییەکی کەمی جێگیر بەبێ فشاردان لەسەر خێرایی یان پێداڵی برێک، کەمترین لەدەستدانی کێشکردن یان خلیسکانی ئۆتۆمبێل لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕووی ڕێگا خلیسکەکان، ڕێگە بە لێخوڕینی جێگیر دەدات

 

چی بکەیت؟ ئەم سیستەمە لەسەر ڕێگا زبر یان خلیسکەکان بەکاربهێنە

نیشاندەری تیشکی بەرزی گڵۆپی پێشەوە

نیشاندەری تیشکی بەرزی گڵۆپی پێشەوە

واتای چییە؟ ئەم نیشانەیەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تیشکی بەرزی گڵۆپی پێشەوە  داگیرسێنراوە

 

چی بکەیت؟ بۆ کوژاندنەوەی تیشکی بەرز، پێویستە ئەو دەستەیەی کە لە پشت سوکانەوەیە لە لای چەپەوە ڕابکێشیت

نیشاندەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەت پشتگوێ مەخە

نیشاندەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەت ئاگادارت دەکەنەوە لەو کێشانەی کە لەوانەیە ببنە هۆی زیانێکی گەورە یان مەترسی سەلامەتی. هەروەها هەندێک لە نیشاندەرەکان نیشان دەدەن کە تایبەتمەندییەکانی وەک گڵۆپی پێشەوە یان ئێرباگ کاردەکەن. سەردانی بریکاری ڕێپێدراوی تۆیۆتا بکە بۆ پشکنینی خێرا بۆ ئەوەی کێشە بچووکەکان گەورەتر نەبن. 

ئایا بەدوای پارچەیەکی تایبەتی تۆیۆتادا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بە ئاسانی کاربکات؟