Toyota

دەربارەی تۆیۆتا عێراق

دەربارەی تۆیۆتا عێراق
چیرۆکەکەمان

چیرۆکەکەمان

لە مانگی ئازاری 2016 تۆیۆتا عێراق لە ڕێگەی هاوبەشی نێوان سومیتۆمۆ و بازرگان و خاوەنی گروپی سەردار بەڕێز سەردار ئەلبیبانی دامەزرا. لێکتێگەیشتن و ئامانجی هاوبەش بنەمای سەرەکی کۆمپانیاکە بوون، بۆ ئەوەی ببێتە کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری بارزگانى ئۆتۆمبێل لە عێراقدا و لە هەمان کاتدا کۆمەڵگا بەرەو قۆناغێکی باشتر ببات. تۆیۆتا عێراق تاکە دابەشکەری فەرمی تۆیۆتا لگزس و هیۆنیە لە عێراقدا. لە ئێستادا لە سێ ئۆفیس کە دەکەونە بەغدا و هەولێر و بەسڕە کار دەکەین.
کۆمپانیای سومیتۆمۆ

کۆمپانیای سومیتۆمۆ

کۆمپانیای سومیتۆمۆ یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی و وەبەرهێنان لە ژاپۆن. لە ساڵی 1919 دامەزراوە. لە ئێستادا زیاتر لە 72,823 کارمەندی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەفتەم کاتێک ماساتۆمۆ سومیتۆمۆ دووکانێکی کتێب و دەرمانخانەی لە کیۆتۆ کردەوە. ماساتۆمۆ لە نووسراوێكدا بە ناوی "مونجوین شیگاکی"، واتا بنەما دامەزرێنەرەکان، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بازرگانان و فرۆشیاران دەبێ کارەکانیان بەڕێوەببەن. ئەمەش بوو بە بنەمای فەلسەفەی کارکردنی سومیتۆمۆ لە هەوڵدان بۆ ڕاستگۆیی و بەڕێوەبردنێکی دروست جیا لە بەدەستهێنانی ئاسان و نایاسایی. لە گروپی سومیتۆمۆ ئەم فەلسەفەی کارکردنە 400 ساڵە و تاوەکو ئێستاش جێبەجێ دەکرێت.
“نەک تەنها لە بابەتی بازرگانیدا، لە هەموو بارودۆخەکاندا، پێویستە بەو پەڕی سوپاسگوزاریەوە هەوڵ بدرێت لە هەموو بوارەکاندا. ”
- ماساتۆمۆ سومیتۆمۆ
سەردار گروپ

سەردار گروپ

مێژووی سەردار گروپ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی شەستەکان لە شاری کەرکوک، کاتێک حاجی حسێن ئەلبیبانی، دامەزرێنەری کارەکە، تێروانینێکی جیاوازتری هەبوو بەروارد بە سەردەمەکەی و بە بازرگانیکرنێکی سادەی ئۆتۆمبێل دەستی پێکرد. لە ساڵانی هەشتاکاندا، گەشەی سەند بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل. لە ساڵانی نەوەدەکاندا ناونیشانی کۆمپانیاکە گوازرایەوە بۆ بەغداد و سەردار کارس بووە بەناوبانگترین ناو لە هەموو عێراقدا. بە یارمەتی ئەزموونی زیاتر لە 30 ساڵ، گروپی سەردار بوو بە گروپێکی پێشڕەو لە بواری ئۆتۆمبێل لە تەواوی عێراقدا. زانیاری پوخت سەبارەت بە بازاڕی عێراق یارمەتیدەر بوو لە هەناردەکردن و هەڵگرتن و فرۆشتنی براندی دروست و زنجیرە و مۆدێلی شیاو. بەدەستهێنانی ناوبانگی و بەدواداچوونێکی نایاب و بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاران دوو هێندە یارمەتیدەر بوون لە گەشەپێدانی کارەکە لە ساڵی 2003دا.

تێڕوانینی کۆمپانیا

ئامانجمان دڵخۆشیکردنی زۆرترین ژمارەی هاووڵاتیانی عێراقە لە ڕێگەی دابینکردنی بەرزترین کوالێتی لێخوڕین بۆیان. لە ڕێگەی گەشەکردن بۆ بوون بە باشترین کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە عێراق، ئێمە بەشدارین لە بەرەوپێش چوونی بەردەوامی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا لە ڕێگەی چالاکییەکانی کۆمپانیاکەمان.

ئامانجى کۆمپانیا

دابينكردنى ئارامى دەروون وبەخشينى ئەزموونى لێخوڕينێكى ناياب به كڕياران ئەرك وئامانجى سەرەكى تۆيۆتا عێراقه، ئەمەش بە دابينكردنى بەرهەم و خزمەتگوزارى كوالێتى بەرز.

بەهاکانی کۆمپانیا

سۆفتوێر: کارکردن بە بیرۆکەی پەرەپێدانی کۆمەڵگا (گرنگیدان بە کڕیار پێش هەموو شتێک).

 

ئامێر: دروستکردنی ئامێری جیاواز کە گواستنەوە بە گشتی ئاسان دەکات.

 

هاوبەشی: پەرەپێدانی تواناکانمان بە بەکارهێنانی هێزی هاوبەشەکان و کۆمەڵگاکان و کڕیاران و کارمەندان.

فەلسەفەی کۆمپانیا

پێکهاتەی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمان بریتییە لە دروستکردنی متمانە لەسەر بنەمای "فەلسەفەی خزمەتگوزاری کڕیارانی تۆیۆتا"، کە "باشترین لە شارەکەدا" دابین دەکات بەپێی ئەم بنەمایانە: سێکاکو (وردبینی)، شینسێتسو (گرنگیدان)، و شینرای (متمانە).
2016
2016

دامەزراندنی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق

ئێمە ڕێکەوتنی دابەشکردنمان لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی تۆیۆتا مۆتۆر واژۆکرد و ڕێکەوتنی سەرەتایی بریکاری تۆیۆتامان بەدەستهێنا. هەروەها یەکەمین ئۆتۆمبێلی هایبردمان لە عێراق بە پریوس ناساند و بوونی خۆمان لە بەغداد دامەزراند و لە بەسڕە دامەزراوەی پشکنینی پێش گەیاندنمان کردەوە.
2017
2017

هێنانی هینۆ بۆ عێراق

لەو ساڵەدا، جگە لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بریکارنامەی هینۆ، ئاسۆکانمان فراوانتر کرد بە ئامادەکردنی یەکەمین پێشبڕکێی کارامەیی نیشتمانی، بە ئامانجی بەخشین بە کۆمەڵگەی عێراقی، و بەشداریکردنی زیاتر لە ڕێگەی واژۆکردن لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
2018
2018

کردنەوەی یەکەم کۆگای پارچەی یەدەگ

بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یەکەم کۆگای پارچەی یەدەگمان لە بەسڕە کردەوە، بەو پێیەی هەنگاوێکی سەرەکی بوو بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی خۆمان.
2019
2019

ژمارەی فۆلۆوەرەکانمان زیادی کرد

بە خۆشحاڵیەوە ئاهەنگمان گێڕا بە گەیشتن بە یەک ملیۆن فۆلۆوەر لە فەیسبووک.
2020
2020

لگزسمان هێنا بۆ عێراق

دوای ماوەیەکی کەم لە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی دابەشکردنی لگزس لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی تۆیۆتا مۆتۆر، دەستمان بە کارەکان کرد لەسەر کردنەوەی دامەزراوەکەمان لە بەغداد.
2021
2021

بەردەوامبوونی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیمان

لەگەڵ کردنەوەی لقی لگزس لە بەغداد، هەروەها دڵنیا بووین لەوەی کە بەشدارییەکانمان لەدەست نەدەین، بە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تۆیۆتا عێراق و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریکردنی دامەزراندنی گەنجان.
2022
2022

تۆڕەکەمان فراوانتر کردن

کردنەوەی دووەم دامەزراوەی پشکنینی پێش گەیاندنمان لە بەغداد هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانمان. هەروەها یەکەم ماراسۆنی کایزنی کۆمپانیاکانمان لە نێوان بریکارەکانمان ئەنجامدا.
2023
2023

سەرکەوتنمان بەدەستهێنا

لە هەولێر لقی لگزسمان کردەوە، هەروەها سەنتەری ڕاهێنانمان لە بەغداد کردەوە، پاشان جامی زێڕینمان لە خەڵاتی نایابی ڕازیبوونی کڕیار (CDEA) بەدەستهێنا.
2024
2024

فراوانکردی مەودای کارەکانمان

شانازیمان کرد بە ناساندنی USelect کە پرۆگرامێکی ئۆتۆمبێلی دەستی دووی بڕوانامەدارە لە یەکەم جاە لە عێراق بۆ فراوانکردنی بەرهەمەکانمان. هەروەها توانیمان بەرنامەی بیمە دابین بکەین بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانمان لە ڕێگای تۆڕە فراوان و متمانەپێکراوەکەمان.