ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا سووتەمەنی کارامەیە و بەبەراورد لەگەل براندەکانی تر هەرزانتریشە. بەکارهێنانی سووتەمەنی بە گوێرەی کوالێتی سووتەمەنی و ژینگە و شێوازی لێخوڕینی تایبەت دەپێورێت.
دەتوانی بزانی ئۆتۆمبیلەکەت رێپێدراوە یان نا بە پەیروەکردنی ئەو خالانەی خوارەوە:
● بەرنامەی تۆیۆتا عیراق لە رێگای ئەو لینکانەی خوارەوە دابەزێنە:
● زانیاری کەسی و ئۆتۆمبێلەکەت تۆمار بکە
● ژماری شاسی ئۆتۆمبیلەکەت داخڵ بکە، بۆت دیاریدەکرێت کە ئۆتۆمبیلەکەت رێپێدراوی تۆیۆتا عیراقە یان نا، ئەگەر رێپێدراو بی پیشان دەدا کە گەرەنتی ئۆتۆمبێلەکەت ماوە یان نا.
دەتوانی بریکاری رێپێدراوی تۆیۆتا عێراق بناسیەوە لە رێگای ناسنامەی دامەزراوەیی ستاندەری تۆیۆتا، بروانامەی بریکارەکانمان کە لە لقەکانیان پیشان دەدرێن، یان لە لیستی بریکارەکانمان لە لاپەڕەی "بریکارێک بدۆزەرەوە".
تۆیۆتا بە خۆشحالیەوە حەز دەکات بریکاری رێپێدراوی هەبێت لە هەموو شارەکانی عێراق، لە ئێستادا بەرنامەی فراوانبوونی هەیە بۆ ئاسان بەردەستخستنی خزمەتگوزاریەکانی بۆ کڕیارەکانی.
بەڵێ، ئۆتۆمبێلی هایبرید سووتەمەنی کەمتر بەکاردەهێنن لە کاتی لێخوڕینی شاردا.
لێخوڕینی شار بریتییە لە دووبارەبوونەوەی لێخوڕینی وەستان و ڕۆشتن. ئەمە کاریگەرترین شێوازی لێخوڕینە بۆ نیشاندانی باشتربوونی کارایی سووتەمەنی هایبرید لەوانەش دۆخی EV و وەستانی بێکار.
• ئەو HVانەی کە بە THS-II تایبەتمەندکراون، کارایی ڕاستەقینەی سووتەمەنییان هەیە وەک لە گرافی خوارەوەدا نیشان دراوە بەپێی شۆفێر و بارودۆخی لێخوڕین.
تێکڕای خێرایی لەکاتی لێخوڕین لە شاردا کەمە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بزوێنەری ئاسایییان تێدایە ناتوانن بەشداری لەو خێراییە بەردەوامەی لێخوڕین بکەن کە بزوێنەرەکە بۆی گونجاوە، لە ئەنجامدا کارایی سووتەمەنی کەمتر دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئۆتۆمبێلی جۆری هایبرید کە لەم بارودۆخانەدا سووتەمەنی بەکاردەهێنن، بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان سوودێکی زیاتریان هەیە.
23.7 لیتر بۆ هەر 1,000 کیلۆمەتر.
دابەزینی بارگاویکردنەوەی کارەبای پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد سنووردار دەکات، ئەمەش دەرچوونی کارەبا کەمدەکاتەوە. بەڵام، سیستەمەکە هەوڵدەدات ئاستێکی دیاریکراو بپارێزێت. ئەگەر دۆخی بارگاویکردنەوە دابەزی بزوێنەرەکە بە بەردەوامی کاردەکات بۆ بارگاویکردنەوەی پاترییەکە، بۆیە سنووردارکردنی دەرچوونی کارەبا بە دەگمەن ڕوودەدات.
لە لایەکی ترەوە کاتێک دۆخی بارگاویکردنەوە بەرز دەبێتەوە نوێبوونەوەی برەیککردن بە لێخوڕینی بەردەوام بەرەو لێژایی، لێخوڕینی ماتۆڕ زیاتر دەبێت چونکە بزوێنەرەکە پێویست نییە بۆ بارگاویکردنەوە. بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە دەرچوونی هێزدا ڕوونادات (دەرچوونی هێز لەسەر داواکاری خێراکردنی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن شۆفێرەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
8 ساڵ یاخود 160,000 کیلۆمەتر، هەرکامێکیان پێش ئەوەی تر بێت.
پاترییەکە بە شێوەیەک دروست کراوە کە تەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بەردەوام بێت؛ بەڵام، لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکە.
پارچە میکانیکییەکانی سیستەمی هایبرید، لەنێویاندا پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد، هەمان گەرەنتی تایبەتی بزوێنەری ئاسایی دەگرێتەوە، کە گەرەنتی ماوەی 8 ساڵ یان 160,000 کیلۆمەترە لە بەرواری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکە، هەر کامەیان پێشتر بێت.
چونکە هێزی بزوێنەر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکارناهێنرێت لەکاتێکدا گێڕ لە باری N دایە.
کاتێک ئۆتۆمبێلی هایبرد وەستاند گێڕەکە بگۆڕە بۆ باری P. دۆخی N لە THS-II بە شێوەیەکی میکانیکی بە کلاچ دروست ناکرێت. بە شێوەی کارەبایی دروست دەکرێت بە کوژاندنەوەی ماتۆڕی (MG2) و داینەمۆی (MG1). بەم پێیە هەرچەندە بزوێنەرەکە دەسوڕێتەوە بەڵام داینەمۆی (MG1) ناتوانێت کارەبا بەرهەم بهێنێت چونکە زەبری هێز ڕاستەوخۆی بزوێنەر کاردەکاتە سەر ویلەکان. ئەگەر بەردەوام گێڕ لە باری N بوەستیت و دۆخی بارگاویکردنەوە کەم بێتەوە، شاشەی پێوەرێک یان دەنگی ئاگاردکردنەوە چالاک دەبێت. ئەگەر بەردەوام بیت لە وەستان بە لیڤەری گێڕ لە باری N و دۆخی بارگاویکردنەوە زیاتر کەم بووەوە، ئۆتۆمبێلی هایبرد باری "READY OFF" سیستەمەکە دەکوژێنێتەوە بۆ پاراستنی پاتری هایبرد.
نەخێر ئۆتۆمبێلی هایبرید بەبێ بەنزین ناتوانێت کار بکات. تەنها بە پاتری هایبرد دەتوانێت ئەویش تەنها مەودایەکی زۆر سنووردارە.
دوو ڕێگە هەیە بۆ بارگاویکردنەوە پاتری هایبرید:
● نوێبوونەوەی برێک
● هێزی بزوێنەر
لە کاتی نەبوونی بەنزین، بزوێنەرەکە ناتوانێت کار بکات، بۆیە ئۆتۆمبێلی هایبرید بە ماتۆڕ کاردەکات. لەم حاڵەتەدا پاتری هایبرید تەنها لە کاتی نوێبوونەوەی برێک بارگاوی دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی دۆخی بارگاویکردنەوە، کە وا دەکات ئۆتۆمبێلی هایبرد نەتوانێت کار بکات.
مەودای ڕۆیشتنی تەنها تەنها چەند کیلۆمەترێکە. پشت ئهبهستێت به دۆخی بارگاویکردنەوە و بارودۆخی لێخوڕین لەو کاتەدا.
نەخێر گەرمکردنەوە پێویست نییە بۆ سیستەمی هایبرید. ئەگەر دەتەوێت ناو کابینەکە گەرم بکەیتەوە، بەردەوام بە لە گەرمکردنی ئۆتۆمبێلەکە.
شلەی ساردکەرەوەی بزوێنەر سەرچاوەی گەرمکەرەوەیە. تکایە ئاگاداربە کاتێک هەوڵ دەدەیت هایبرد گەرم بکەیتەوە بۆ ئەوەی ناو کابینە گەرم بێت، بزوێنەرەکە ناوستێت تاوەکو پلەی گەرمی شلەی ساردکەرەوەی دەبێتە بەهایەکی دیاریکراو بەهۆی داواکاری گەرمکردنەوە لە AC بۆ سیستەمی هایبرد بەڵام گەرمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی هایبرد بەبێ لێخوڕین کاریگەری نەرێنی زیاتری لەسەر کارامەیی سووتەمەنی هەیە.
پاتری یارمەتیدەر توانستی 12 ڤۆڵتە. بەگشتی، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دادەنرێت وەک لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەدا. ئۆتۆمبێلە هایبردەکان دوو پاترییان هەیە. یەکێکیان پاتری هایبرد بۆ سیستەمی ڤۆڵتیەی بەرزە، ئەوی دیکەیان پاتری یارمەتیدەرە کە توانای 12 ڤۆڵتی هەیە. هەموو سیستەمەکانی دابینکردنی کارەبا ڤۆڵتیەی بەرزیان لە ئۆتۆمبێلە هایبردەکاندا نییە. هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان، کۆنتڕۆڵەکان و جوانکاریەکان (بزوێنەر، سوکان، قوفڵی دەرگا، سیستەمی دەنگ و ڕێنمایی و هتد) هێزی 12 ڤۆڵت بەکاردەهێنن. پاتری یارمەتیدەر کارەبا بۆ ECU دابین دەکات، کە سیستەمی هایبرید کۆنتڕۆڵ دەکات. بۆیە ئەگەر ڤۆڵتیەی پاتری یارمەتیدەر بەس نەبێت، ئەوا سیستەمەکە ناتوانێت "READY ON" بێت.
نەخێر، ماتۆڕی (MG2) لە هەمان کاتتدا برێککردنی بزوێنەر و برێکی بارگاویکردن ئەنجام دەدات. برێککردنی بزوێنەر کاتێک ڕوودەدات کە ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی خێراییەکەی کەم دەبێتەوە. لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکاندا، ماتۆڕی (MG2) لە کاتی برێکی بارگاویکردن برێکی بزوێنەر ئەنجام دەدات. بەڵام کاتێک دۆخی بارگاویکردنەوە بە تەواوی پڕ بوو، ناتوانیت برێکی بارگاویکردن ئەنجام بدەیت و برێکی بزوێنەر تەنها بۆ خاوکردنەوە بەکاردەهێنرێت.
بەڵێ. ئامانجی دۆخی بارگاویکردنەوە پڕ نییە، بەڵکو نزیکەی 6 بڕگەیە.
دۆخی کۆنترۆڵی بارگاویکردنەوە ئامانجی نزیکەی 6 بڕگەیە کە لە شاشەی وزە دەریدەخات، بۆ نموونە کاتێک کە ئۆتۆمبێلی هایبرید بە لێژایەکی دوور و درێژدا دێتە خوارەوە، دەتوانێت دووبارە بڕێکی زۆر لە وزە دروستبکات؛ بەڵام کاتێک پاترییەکە بە تەواوی بارگاوی بووەتەوە هیچ توانایەکی نییە بۆ هەڵگرتنی ئەو کارەبایەی کە لە نوێبوونەوەی برێککردن دروست دەبێت، و وزەکە بەفیڕۆ دەچێت. بۆیە باشتر وایە پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرید لە 6 بڕگە بێت.
جگە لەوەش، بەو پێیەی کۆمپیوتەر کۆنتڕۆڵی دۆخی بارگاویکردنەوە دەکات بۆ کارکردن بە شێوەیەکی کارامەیی سووتەمەنی، پێویست ناکات نیگەران بیت ئەگەر دۆخی بارگاویکردنەوە کەم بێت. بەڵکو کاتێک کە دۆخی بارگاویکردنەوەکە کەمە، مانای ئەوەیە کە سیستەمەکە بەدوای هەلی باشدا دەگەڕێت بۆ بارگاویکردنەوەی بە شێوەیەکی کارا لەکاتی لێخوڕیندا.
● برێککردن لە 60 کم/کاتژمێر (37.3 میل لە کاتژمێرێکدا) تاوەکو ئۆتۆمبێل دەوستێت دۆخی بارگاویکردنەوە بە نزیکەی 1 % بۆ 3 % زیاد دەکات.
● برێککردن لە 60 کم/کاتژمێردا تا وەستانی ئۆتۆمبێلەکە دۆخی بارگاویکردنەوە زیاد دەکات بە نزیکەی 1 بۆ 3 %، بەپێی چۆنیەتی برەیککردن لەسەر پەیدانی برەیک
● خاوبوونەوەی ئۆتۆمبێل لە دۆخی EV لە 0 کم/کاتژمێر (0 میل لە کاتژمێرێکدا) بۆ دەوروبەری 40 کم/کاتژمێر (24.9 میل لە کاتژمێرێکدا) دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بارگاویکردنەوە بە نزیکەی 2 % بۆ %3، بۆیە دەتوانرێت ئەو کارەبایەی کە هاوتایە لەگەڵ مەودای ئەم جووڵەیە هەڵبگیرێت.
کاریگەرترین ڕێگا بۆ بارگاویکردنەوەی وزە بریتییە لە خاوکردنەوەی بە هێواشی لەکاتێکدا بە نەرمی پێ بە پەیددانی برێک دەنێیت. لە لایەکی ترەوە، برەیککردنی لەناکاو دەبێتە هۆی دووبارە دروستبوونەوەی کەمتر بارگاویکردنەوە، چونکە لەم حاڵەتەدا، برەیکی هایدرۆلیکی بەشێکی زیاتر لە خاوبوونەوەکە ئەنجام دەدات.
بەڵێ. لەوانەیە دەرچوونی هێز سنووردار بێت کاتێک پلەی گەرمی سیستەمەکە زۆر بەرز یان نزم بێت.
باوترین هۆکاری سنووردارکردنی دەرچوونی کارەبا نزمبوونەوەی پلەی گەرمی پاتری ئۆتۆمبێلی هایبردیە. کاریگەرترین پلەی گەرمی بۆ پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد نزیکەی 30 پلەی سەدییە (86 پلەی فەهرەنگی)، کە پانکەی ساردکەرەوە بە باشترین شێوە کۆنتڕۆڵی دەکات. پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد ناتوانێت توانای تەواوی خۆی دابین بکات کاتێک سارد دەبێت وەک کاتێک لە زستاندا بۆ ماوەی شەوێک وەستاوە (بەهۆی کارلێکە کیمیاییەکان کە لە پلەی گەرمی نزمدا ناچالاك دەبن). بەهۆی ئەمەوە، لەوانەیە هەست بە کەمی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەیت لەکاتی خێراکردن بۆ تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێلەکانی تر.
ئەو بزوێنەرەی لە ئۆتۆمبێلی هایبرد دا دانراوە بە کاریگەرترین شێوە کاردەکات کاتێک هەردوو لێخوڕین لە شار و لێخوڕینی ڕێگای خێرا. بەڵام ئۆتۆمبێلی هایبرد ناتوانێت سوود لە دۆخی EV و وەستان لە ڕێگای خێرا وەربگرێت و بەم شێوەیە، ناتوانرێت کارایی سووتەمەنی باشتر بکرێت وەک چۆن کاتێک شار لێدەخوڕێت.
لە وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێلی هایبرید پێویستی بە سووتەمەنی زیاترە بۆ گەرمکردنی بزوێنەرەکە و بۆ کارپێکردنی گەرمکەرەوەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کارایی سووتەمەنی.
کارایی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان لە هاویندا بەهۆی سیستەمی فێنککەرەوە خراپتر دەبێت، لە کاتێکدا کارایی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانی هایبریدی تۆیۆتا لە زستاندا خراپتر دەبێت نەوەک لە هاوین بەهۆی پەستێنە کارەباییەوە کە بەشدارە لە کارکردنی درێژتری بزوێنەر بۆ گەرمکردنەوە لە زستاندا.
وەک ڕێگەیەک بۆ باشترکردنی کارایی سووتەمەنی لە وەرزی زستاندا، مۆدێلی نوێی ئوتۆمبێلە کارەباییەکانی تۆیۆتا سیستەمی سووڕانەوەی گەرمی ئەگزۆز لەخۆدەگرێت، کە بە بەکارهێنانی گەرمی ئەگزۆزەکەی بزوێنەر شلەی ساردکەرەوەی بزوێنەر گەرم دەکاتەوە.
بەڵێ. پاتری هایبرید لەوانەیە خاڵی ببێتەوە کاتێک ئۆتۆمبێلی هایبرد بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارنەهاتووە.
THS-II دەتوانێت پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد بە هێزی کارەبایی لە ئیستۆپی دووبارە دروستکەرەوە و مۆلیدەی (MG1) بارگاوی بکاتەوە بە بەکارهێنانی هێزی بزوێنەر. بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلی هایبرد بۆ ماوەیەکی درێژ (4 مانگ یان زیاتر) بەکارنەهێنرێت، لەوانەیە پاتری هایبرد لە ڕێگەی خاڵیکردنەوەی سروشتی هاوشێوەی پاترییە ئاساییەکانەوە خاڵی بکاتەوە. بۆ ڕێگریکردن لە خاڵیکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد بەهۆی هەڵگرتنی درێژخایەن و خاڵیکردنەوەی سروشتی، پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد پێویستی بە بارگاویکردنەوە هەیە بە داگیرساندنی دۆخی سیستەمەکە "READY ON" هەر 4 مانگ جارێک (لە ژاپۆن). دوای ئەوەی سویچی “POWER” داگیرساوە “READY OFF”، بۆ ماوەی 3 خولەک چاوەڕێ بکە. پاشان باری “READY ON”ی سیستەمەکە بکەرەوە. کاتێک بزوێنەرەکە کاردەکات، بۆ ماوەی نزیکەی 10 خولەک بەجێی بهێڵە تا بزوێنەرەکە دەوستێت و پاترییەکەی دەبێت باش بێت).
ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد بارگاوی بووەتەوە، بە بارگاویکەرەوەی THS بارگاوی بکەرەوە. ئەگەر نەتوانرا پاتری بارگاوی بکرێتەوە (واتە پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرد بە تەواوی بارگاوی بووەتەوە)، دەبێت پاتری ئۆتۆمبێلە هایبردەکە بگۆڕدرێت.
نەخێر، بزوێنەر ناتوانێت دابگیرسێت و ئۆتۆمبێلی هایبرید ناتوانێت کار بکات کاتێک پاتری بەتاڵ دەبێت.
ئۆتۆمبێلی هایبرید ناتوانێت کار بکات چونکە داینەمۆی (MG1) ناتوانێت بزوێنەرەکە کارپێبکات، هەروەها بەبێ کارپێکردنی بزوێنەر کارەبا بەرهەم ناهێنرێت.
ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرید بەهۆی هەڵگرتنی درێژخایەن یان جێهێشتنی گێڕ لە باری N بارگاوی بووەوە، بە بارگاویکەرەوەی THS بەشی ئەوە دەکات بزوێنەر دابگیرسێت و بارگاوی ببێتەوە. ئەگەر بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی THS بارگاوی نەکردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە پاتری بە تەواوی بارگاوی بووەتەوە. لەم حاڵەتەدا دەبێت پاتریەکە بگۆڕدرێت.
یەکەم پشکنینی خۆرای پێوستە لە 1,000کم یان مانگێک دوای کڕین کامەی زووتر بێ، دواتر خزمەتگوزاری خۆڕایی 5,000کم یان 3 مانگ.
ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا پێویستە دوایی ڕۆشتنی هەر 5,000 کیلۆمەترێک یان لە ماوەی 3 مانگ هەرکامێکیان پێش ئەوەی تر بێت خزمەتگوزاری گۆڕینی ڕۆن و فلتەری بۆ بکرێت.
بەڵێ، بە دلنیاییەوە دەتوانی.
بەڵێ پێویستە، چونکە ئەگەر فلتەر نەگۆڕدرێت ئەوکاتە دەبێتە هۆکاری پیسبوونی ڕۆنە نوێەکە و کاریگەری دەبێت لەسەر مەکینەی ئۆتۆمبێلەکە.
پارچەی یەدەگی ڕەسەنی تۆیۆتا لە بریکارە رێپێدراوەکانی تۆیۆتا عێراق بەردەستن.
بەلێ، لە حالەتی بەردەست نەبوونی پارچەکان، دەتوانی داوا بکەی لە رێگەی بریکارە رێپێدراوەکانی تۆیۆتا.
بەهوی تەکنەلۆژیای چاپکردنی 3D و سکانکردن، ئێستا زۆر ئەستەمە پارچەی یەدەگی ڕەسەن و ناڕەسەن بناسیەوە، تەنها بە پێی توانایی و کوالێتی ئەگەر پارچەکان رەسەن بن. ئێمە دەتوانین گەرەنتی بدەین کە هەموو ئەو پارچانەی لە ناوەندە خزمەتگوزاریە رێپێدراوەکانی تۆیۆتا پارچەی یەدەگی رەسەنن.
ژمارەی پێناسینی ئۆتۆمبێل (ژمارەی شاسی) زۆر گرنگە بۆ هەلبژاردنی ژمارە پارچەی نایابی ڕاست بۆئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لە هەر شوێنێکی جیهان.
وەکو هەموو بەرهەمەکانی تۆیۆتا، پارچەی ڕەسەنی تۆیۆتا دروست کراون بە بەرزترن ئاستی کوالێتی و خوراگری و کارامەی. بە شێوەیەک دیزاین کراون کە لەگەل تایبەتمەندی تەواوی ئۆتۆمبێلەکەت بگونجێت لەگەڵ ئەوەش گەرەنتی پارچەی ڕەسەنی تۆیۆتا لەگەڵی دایە.
لە هەمان کاتدا پارچەی ناڕەسەنی تۆیۆتا دەبێتە هۆی زیان بۆ ئۆتۆمبێلەکەت وە هیچ گەرەنتیش ناگرێتەوە.
گەرەنتی تۆیۆتا هەلدەستێت بە چاککردنەوەی یان گۆرینی پارچەی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا نوێ کە لە بەکارهینانەکی ئاسایی تێکچووە بێجگە لە هەندێک پارچەی دیاریکراو کە ناکەوێتە بەر گەرەنتی لە ماویەکی دیارکراوی، وە تەنها بۆ ئۆتۆمبیلی رێگەپێدراوەکانە.
36 مانگ یاخود 100،000کم، هەرکامێکیان زووتر بێ دەست پێدەکات لە بەرواری وەرگرتن و بەکارهینانی ئۆتۆمبیلەکە.
8 ساڵ یاخود 160,000 کیلۆمەتر، هەرکامێکیان پێش ئەوەی تر بێت.
کەمپەینی خزمەتگوزاری تایبەت بریتییە لە بەرهەمی تایبەت یاخود کێشەی تەکنیکی کە پشکنین و چاکردنەوەی بۆ دەکرێت، ئەم کامپەینانە بۆ رەزامەندی کریارەکانە و بێ بەرامبەرە.
بۆ سەلامەتی خۆت و ئازیزانت، تۆیۆتا هەوڵ دەدات بۆ دابینکردنی لێخورینیکی سەلامەت لە رێگای دابینکردنی کامپەینی خزمەتگوزاری بۆ ئۆتۆمبیلە رێپدراوەکانی.
دەتوانیت بە چەند ڕێگایەک بزانیت ئۆتۆمبێلەکەت دەگرێت یان نا:
● لاپەڕەی “خزمەتگوزارییەکانی تۆیۆتا” لە ماڵپەڕەکەمان بکەوە و ژمارەی شاسی داخڵ بکە.
● پرسیارێکمان بۆ بنێرە لەگەڵ وردەکارییەکانت لە ڕێگەی لاپەڕەی “پەیوەندیمان پێوە بکە” لە ماڵپەڕەکەمان.
● سەردانی یەکێک لە بریکارە ڕێپێدراوەکانمان بکە لە ڕێگەی لاپەڕەی "بریکارێک بدۆزەوە" لە ماڵپەڕەکەمان.
● ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکە بە ژمارە تەلەفۆنی 6363، پەیوەندی بێبەرامبەر.
● ئەپەکەمان دابەزێنە و دواتر ژمارەی شاسیەکەت داخڵ بکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت، لینکەکان لە خوارەوەن.
● بەربەستێکی پتەو و بریسکەدار درووست دەکات بۆ ئۆتۆمبێل.
● بەرگری لە ئاو و هۆکارەکانی کەش و هەوا دەکات.
● بۆیەی ئۆتۆمبێل دەپارێزێت لە هەر مادەیەکی بەهێزی کیمیایی، ڕۆن و بەنزین.
● بۆیەی ئۆتۆمبێل دەپارێزێت لە پلەی گەرمی بەرز.
● وادەکات شووشتنی ئۆتۆمبیل ئاسانتر بیت.
کەشێکی لێخوڕینی سەلامەتتر فەراهەم دەکات بە شێوەیەک لەکاتی باران باریندا ناهێڵێت ئاو لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بنیشێت و وای لێدەکات بە شێوەیەک کە بە خێرای دینامیکی دەربچن.
لە هەمان کاتددا جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل دەپاریزێت لە خوێ، بەفر، پیسی و مێرووەکان.
● پاکردنەوەی ئەلقەکانی پستن و زیادکردنی پەستانی بزوێنەر.
● پاکردنەوەی ڕێڕەوە بچوکەکان و پێکهاتەکەنی هایدرۆلیکی بزوێنەر.
● ڕێگە دەگرێت لە کۆبوونەوەی خڵتە و کۆنترۆڵی دەکات.
● پاریزگاری بەشەکانی بزوێنەر دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ.
● ڕیگری دەکات لە ئۆکسانی رۆنی نوێ ( بەسەرچوون).
● پاککردنەوەی سیستەمی سوتێنەر.
● هەڵدەستیت بە نەهێشتنی لەرزین و زبری.
● پاککردنەوە و لابردنی خلتە لە ناو ڕێڕەوی بەنزین وە ڕێرەوی هەوا.
● خڵتەی ناو ژووری سووتان و سیستەمی بەنزین لادەبات و پاکی دەکاتەوە.
● کارامەیی و هێزی بزوێنەر دەگێڕێتەوە وەکو بزوێنەریکی نوێ.
● لابردنی هەر بۆنێکی ناخۆش کە بە هۆی بەکتریا یان خۆل و کەڕووەکان درووست بووە.
● نیکۆتین و رۆن و وردە بەرد لە سیستەمی ساردکەرەوە لادەبات.
● گەراندنەوەی کارامەیی سیستەمی ساردکەرەوە/گەرم کەرەوە.
● بووژاندنەوەی سیستەمی هەوای ناو ئۆتۆمبێلەکە بە هەڵمبوون بۆ ماوەیەکی دریژ دەهیڵێتەوە.
● دژەبۆنێکی بەهێز کە بۆ ماوەییەکی زۆر ناو ئۆتۆمبێلەکە بە تازەی و پاکی دەهێڵیتەوە.
● ڕاگرتنی دەنگەدەنگی برەیک بە ڕێژەیەکی بەرچاو.
● لەرزین کەم دەکاتەوە.
● کەمکردەوەی دروستبوونی گەرمی.
● کەمکردنەوەی بەیەکەوە لکانی پەیدانی ئیستاپ و خولێنەرەکەی.
● تەمەنی پەیدانی ئیستاپ و پێکهاتەکەنی زیاد دەکات.
● کەمکردنەوەی دەنگەدەنگی برەیەک و کەمبوونەوەی تێچووی چاککردنەوەی برەیک.
بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەی "خەڵاتەکانم" پێویستە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتات هەبێت وە ئەپڵیکەیشنی تۆیۆتا عێراق لەسەر مۆبایلەکەت دابەزێنیت، پاشان زانیاری ئۆتۆمبێل و زانیاری کەسی تۆمار بکەیت بۆ دروست کردنی هەژمار و بەشداربوون لە بەرنامەکە.
دەتوانی ئەو خاڵانەی کۆتکردووەتەوە بەکاری بهێنی لە ئەنجامدانی خزمەتگوزاری و کڕینی پارچەی یەدەگ لە بریکارە ڕێپێدراوەکانی تۆیۆتا عێراق یاخود کڕینی هەر پارچەیەکی تر.
بەداخەوە نەخێر، ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا نەبیت ناتوانی بەشدار بیت لە بەرنامەی "خەڵاتەکانم".
بەڵی کڕیارەکانمان دەتوانن خاڵەکانیان کۆبکەنەوە و بەکاریبهێنن لە هەر بریکارێکی ڕێپێدراوی تۆیۆتا عێراق.
بەڵی، دەتوانی پارچەی یەدەگ بکڕیت بە ئەو خاڵانەی کۆتکردووەتەوە.
نەخێر، ناتوانیت خاڵ کۆبکەیتەەوە بە کڕینی پارچەی یەدەگ.
هۆکاری سەرەکی داخرانی هەژماری کەسی تۆمارکردنی زیاتر لە 3 ژمارەی شاسی یان سکانکردنی زۆر چونکە ئەم پرۆگرامە بۆ بەکارهێنەری تۆیۆتان، نەوەک خاوەنی کۆمپانیا.
نەخێر، ناتوانیت هەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە ئەگەر دابخڕێت.
دەتوانی بریکاری رێپێدراوی تۆیۆتا عێراق بناسیەوە لە رێگای ناسنامەی دامەزراوەیی ستاندەری تۆیۆتا، بروانامەی بریکارەکانمان کە لە لقەکانیان پیشان دەدرێن، یان لە لیستی بریکارەکانمان لە لاپەڕەی "بریکارێک بدۆزەرەوە".
تۆیۆتا بە خۆشحالیەوە حەز دەکات بریکاری رێپێدراوی هەبێت لە هەموو شارەکانی عێراق، لە ئێستادا بەرنامەی فراوانبوونی هەیە بۆ ئاسان بەردەستخستنی خزمەتگوزاریەکانی بۆ کڕیارەکانی.
دەتوانی بزانی ئۆتۆمبیلەکەت رێپێدراوە یان نا بە پەیروەکردنی ئەو خالانەی خوارەوە:
● بەرنامەی تۆیۆتا عیراق لە رێگای ئەو لینکانەی خوارەوە دابەزێنە:
● زانیاری کەسی و ئۆتۆمبێلەکەت تۆمار بکە
● ژماری شاسی ئۆتۆمبیلەکەت داخڵ بکە، بۆت دیاریدەکرێت کە ئۆتۆمبیلەکەت رێپێدراوی تۆیۆتا عیراقە یان نا، ئەگەر رێپێدراو بی پیشان دەدا کە گەرەنتی ئۆتۆمبێلەکەت ماوە یان نا.
ئێمە تەنها لە ڕێگەی بریکارە ڕێپێدراوەکانمانەوە مامەڵە لەگەڵ کڕیارانی تۆیۆتا دەکەین.
خزمەتگوزاری کڕیارانی تۆیۆتا بەردەستە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5:30ی ئێوارە.