Toyota

سیاسەتی پاراستنی نهێنی

گرتنەدەستی زانیاری ناسەرەوەی کەسیی

تۆیۆتا عێراق (لێرە بەدواوە وەک “تۆیۆتا عێراق” یان “ئێمە” ئاماژەی پێدەدرێت) پاراستنی نهێنیەکانی تۆ بە مەسەلەیەکی هەرە گرنگ ڕەچاو دەکات. تۆیۆتا عێراق وێبسایتێکی بەگەڕخستووە بە ناونیشانی “Toyota.iq” (لێرە بەدواوە وەک “ئەم وێبسایتە” ئاماژەی پێدەدرێت). ئەم لاپەڕەیە سیاسەتی ئێمە ڕوون دەکاتەوە سەبارەت بە زانیاری ناسەرەوەی کەسیی، بۆ ئەوەی یارمەتیدەرت بێت تێبگەیت لەوەی چۆن زانیاری کەسیی تۆ کۆدەکەینەوە، بەکاری دێنین، و هەڵیدەگرین.


زانیاری ناسەرەوەی کەسیی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لەلایەن تۆوە پێشکەش دەکرێت

لە هەندێک حاڵەتدا، بۆ ئەوەی بتوانین زانیاری بەگوێرەی خواستەکانی تۆ دەستەبەر بکەین، داوای زانیاری ناسەرەوەی کەسییت لێدەکەین وەک ناو، شوێن، ژمارەی تەلەفۆن، و ناونیشانی ئیمەیڵ. تۆیۆتا عێراق، بەدەر لەو زانیاریانەی پێویستن، ئەو جۆرە زانیاریانە بەوە ڕەچاو دەکات کە لەلایەن تۆوە خۆبەخشانە پێشکەش کراون.

ناونیشانەکانی IP، کووکی، فەنەری وێب

بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم وێبسایتە بەڕێوە ببات، تۆیۆتا عێراق زانیاری لەسەر ناونیشانی IP بەکارهێنراو کۆدەکاتەوە کاتێک ڕاژەخوازێک کۆمپیوتەری بەکاری دێنێت بۆ گرێدان بە ئینتەرنێتەوە.
 ئێمە تەنها ئەو ناونیشانانەی IP بەکاردەهێنین کە لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە کۆکراونەتەوە بۆ دڵنیابوون لە ڕێکوپێکی، بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سەلامەتی ڕاژەکانی ئەم وێبسایتە. سەرباری ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی ڕێپێنەدراو، کۆکردنەوەی ناونیشانەکانی IP یارمەتیدەر دەبێت لە ناسینەوەی خێرای هۆکارەکان و گێڕانەوەی کارپێکردنە ئاساییەکان لە حاڵەتی شکستی ئەم وێبسایتەدا. ئێمە ئەو ناونیشانانەی IP بەکارناهێنین یان ئاشکرا ناکەین کە بە زانیاری ناسەرەوەی کەسییەوە پەیوەندیدارن.
 لەکاتێکدا ئێمە زانیاری کۆدەکەینەوە لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ڕاژەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تۆوە، نەناسراوەیی بەکارهێنەرانی تاکەکەسی دەپارێزین لەکاتی بەکارهێنان یان ئاشکراکردنی ئەم زانیاریانە. هەرچۆنێک بێت، کاتێک بە پێویستی دەزانین بۆ پاراستنی ئەم وێبسایتە یان بەکارهێنەرانی، ڕەنگە هەندێک ڕێکار بگرینەبەر بە بەکارهێنانی ناونیشانەکانی IP بۆ ناسینەوەی تاکەکان.
 تۆیۆتا عێراق تەکنۆلۆژیاکانی کووکی و فەنەری وێب بەکاردێنێت بۆ ڕچەگری ئەو ڕاڕەوەی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە دەگیرێتەبەر بۆ دەستگەیشتن بەم وێبسایتە، بۆ تۆمارکردنی چالاکیەکانی بەکارهێنەران لەسەر ئەم وێبسایتە و بۆ هەڵسەنگاندن و باشترکردنی دیزاینەکە لە سوودی ڕاژەخوازان.
 بەڵام تۆیۆتا عێراق تەکنۆلۆژیاکانی کووکی و فەنەری وێب بەکارناهێنێت بۆ تۆمارکردنی زانیاری سەبارەت بە بەکارهێنەران بە تاکەکەسی، و بە دەرەنجامیش هیچ زانیاریەک لەسەر بەکارهێنەرانێکی دیاریکراو هەڵناگیرێت یان بەکارناهێنرێت. بەکارهێنەران بەربژاری دەستکاریکردنی ڕێکبەندەکانی وێبگەڕەکانیان هەیە بۆ ڕەتکردنەوەی کووکی یان ئاگادارکردنەوەیان کاتێک کووکی دەنێررێت.

ئاسایشی SSL

ئێمە تەکنیکی (SSL - Secure Socket Layer کە فرمانێکی ستانداردی پیشەسازی ئاسایشە بۆ ڕەمزاندن و ناردنی زانیاری بە سەرهێڵ) بەکاردێنین بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیاری ناسەرەوەی کەسیی کە تۆ بەڕێگەی ئەم وێبسایتە دەینێریت بە پارێزراوی دەمێنێتەوە. بەکارهێنانی ئەو وێبگەڕانەی کە تەبان لەگەڵ SSL دڵنیایی ئەوە دەدات کە ئەو زانیاری ناسەرەوە کەسییەی تۆ دەنێریت و وەردەگریت بە خودکار دەڕەمزێنرێت.

پێدانی زانیاری بە لایەنانی سێهەم و بەکارهێنەری لاوەکی زانیاری

لە هەندێک حاڵەتدا، کە دەوەستێتە سەر جۆری ئەو ڕاژەیەی لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە داوای دەکەیت، ئێمە لایەنانی سێهەم ئاگادار دەکەینەوە لە زانیاری ناسەرەوەی کەسیی تۆ هەتا ئەو ڕادەی کە پێویستە.

بۆ نمونە، ئەگەر ئوتومبێلێکی دیاریکراوت دەسنیشان کردبێت بۆ لێخوڕینی تێست، تۆیۆتا عێراق ئەو زانیاریانە دەدات بەو بریکاری ئوتومبێلەی کە مۆدێلی دەسنیشانکراوی لەلا بەردەستە. هەروەها، تۆیۆتا عێراق ئەو زانیاریانە بۆ کۆمپانیاکانی توێژینەوە بەردەست دەکات بۆ مەبەستەکانی ڕاپرسی ناوخۆ.

 جگە لەو حاڵەتانەی لەلای سەرەوە باسکران، ئێمە زانیاری ناسەرەوەی کەسیی تۆ نادەین بە لایەنانی سێهەم بەبێ ڕەزامەندی تۆ. بەڵام، ڕەنگە ئێمە زانیاری ناسەرەوەی کەسیی تۆ بەبێ ڕەزامەندی تۆ ئاشکرا بکەین کاتێک بە پێویستی دەزانین لە حاڵەتەکانی فریاکەوتن بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ، کاتێک هاوکاری ئەو داواکارییانە دەکەین کە لەسەر بنەمای یاسا و ڕێساکان لە دامەزراوە گشتیەکانی نمونەی دادگاکان یان هێزەکانی پۆلیسەوە ئاراستە دەکرێن، یان کاتێک بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەکان ڕەفتار دەکەین.

بەڕێوەبردنی زانیاری ناسەرەوەی کەسیی

تۆیۆتا پراکتیزە توندوتۆڵەکانی بەڕێوەبردنی داتا دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیاری ناسەرەوەی کەسیی کە لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە بۆت دەستەبەر دەکرێت نافەوتێت یان زیانی پێناگات. هەروەها، ئێمە ڕێکاری تووندی ئاسایشی داتا دەگرینەبەر. زانیاری ناسەرەوەی کەسیی بەکارهێنەران لە ژینگەیەکدا هەڵدەگیرێت کە تەنها بەڕێوەبەرانی ئەم وێبسایتە دەستگەیشتنیان بۆی هەیە. هەروەها، تۆیۆتا عێراق دڵنیایی ئەوە دەدات کە زانیاری لەو جۆرە بۆ لایەنانی سێهەم دزە ناکات یان لەلایەن لایەنانی دەرەکیەوە دەستکاری ناکرێت.
 کاتێک کاری پەیوەندیدار بە کارپێکردنی ئەم وێبسایتەوە و پەیوەندیدار بە بەکارهێنان یان بەڕێوەبردنی زانیاری ناسەرەوەی کەسییت بە لایەنانی دەرەکی ڕادەسپێردرێت، تۆیۆتا عێراق چاودێری و بەڕێوەبردنی تووندی ئەو کۆمپانیا ڕاسپێردراوانە دەکات کە زانیاری ناسەرەوەی کەسیی دەگرنە دەست.

بەرپرسیارێتی تۆ

ئەم وێبسایتە لینکی تێدایە بۆ وێبسایتەکانی لایەنی سێهەم. تکایە سیاسەتە پەیوەندیدارەکانی ئەو وێبسایتانە بپشکنە سەبارەت بە گرتنەدەستی زانیاری ناسەرەوەی کەسیی.
 تۆ خۆت بەرپرسیاریت لەبەکارهێنانی ئەم وێبسایتە. تۆیۆتا عێراق هیچ بەرپرسیارێتیەک ناگرێتە ئەستۆ سەبارەت بە هەر زیان لێکەوتنێک کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی جۆرە جیاجیاکانی ئەو زانیاریانە سەرهەڵدەدات کە بەڕێگەی بەکارهێنانی زانیاری ناسەرەوەی کەسیی لەم وێبسایتە یان ئەو وێبسایتانەی لایەنی سێهەمەوە کە بەم وێبسایتەوە گرێدراون بەدەست دێن.

ڕەنگە پێداچوونەوە و هەموارکردنی سیاسەتەکانی لای سەروو بکەین بەو شێوەی بە گونجاوی دەزانین. ئاگانامەکان سەبارەت بە هەموو ئەو جۆرە پێداچوونەوانە لەسەر ئەم لاپەڕەیە دەستەبەر دەکرێن.