ئەم وێبسایتە لەلایەن تۆیۆتا عێراقەوە بەگەڕ دەخرێت. تۆ تەنها لە کاتێکدا دەتوانیت ئەم وێبسایتە بەکاربهێنیت کە ڕازی بیت و مەرجەکان قەبووڵ بکەیت بەبێ سنوردارکردن یان دوودڵی.
زانیاریەکانی سەر ئەم وێبسایتە “وەک خۆی” دەستەبەر دەکرێن و تۆیۆتا عێراق هیچ داکۆکیەک ناکات یان زەمانەتێک نادات سەبارەت بە ووردیی، سەروبەریی، تەواویی یان گونجاویی ئەم زانیاریانە بۆ هەر مەبەستێک. تۆیۆتا عێراق بە ڕوونی دەستبەرداریی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە هەر هەڵەیەک یان پەڕاندنێک و بۆ هەر زیانێک بە هەرشێوەیەک بێت، ئیتر لەمەوە بکەوێتەوە یان پەیوەندیدار بێت بە بەکارهێنانی زانیاریەکانی سەر ئەم وێبسایتە لەلایەن تۆوە، یان پشت بەستن پێی، یان کارکردن لەسەری یان چاوپۆشیکردن لە کارکردن لەسەری تەنانەت ئەگەر تۆیۆتا عێراقیش ئاگادارکرابێتەوە لە ئەگەری ڕوودانی زیانی لەو جۆرە. ئەم پەرەگرافە هەتا ئەو ئاستە کارپێکراوە کە یاسای کارپێکراو ڕێگەی پێداوە.
تۆیۆتا عێراق هەموو کاتێک و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆی هەیە ناوەرۆکەکانی سەر ئەم وێبسایتە لە ڕووی پێکهاتەوە یان بەڕەهایی بگۆڕێت، یان ڕەنگە ئەو ڕاژانە هەڵپەسێرێت یان بەردەوامی پێنەدات کە لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە دەستەبەر دەکرێن. نابێت تۆیۆتا عێراق بەرپرسیار بکرێت لە کەوتنەوەی هەر زیانێک کە لە ئەنجامی هەر گۆڕینێکی پێکهاتە یان ڕەهایی ناوەرۆکەکان یان ناتوانایی بەکارهێنانی ئەم وێبسایتەوە سەرهەڵدەدات.
هەموو مەوادەکانی سەر ئەم وێبسایتە لەوانە و بەبێ سنوردارکردن بە تێکست، وێنەکان، گرافیکەکان، ئەنیمەیشن، ڤیدیۆکان، دەنگییەکان و مەوادەکانی تر (لێرە بەدواوە بە “ناوەرۆک” ئاماژەیان پێدەدرێت) بەرکەوتەی مافی لەبەرگرتنەوە و مافە هزرییەکانی تری تۆیۆتا عێراقن. تۆ بۆت هەیە ناوەرۆکەکانی ئەم وێبسایتە تەنها بۆ بەکارهێنانی کەسیی بەکاربهێنیت و بۆت نییە لەبەری بگریتەوە، پیادەی بکەیت یان بڵاوی بکەیتەوە، هەمووی بێت یان بەشەکی، بۆ هەر مەبەستێک بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەربڕراو بە نووسراوی تۆیۆتا عێراق. ناو و لۆگۆکانی تۆیۆتا، هەروەها ناوی مۆدێلەکانی تۆیۆتا هێمای بازرگانی کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرن. نابێت بە هیچ شێوەیەک لۆگۆکانی تۆیۆتا بەکاربهێنرێن، دابگیرێن، کۆپی بکرێن یان دابەش بکرێن. هێما بازرگانیەکان و ناوە بازرگانیەکانی تر موڵکی خاوەنە پەیوەندیدارەکانیانن.
ڕەنگە خەسڵەتەکان، ڕواڵەتەکان و تایبەتمەندییەکانی تری بەرهەمەکانمان بەگوێرەی ئەو وڵاتەی تێیدا دەفرۆشرێن بگۆڕێن. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە بریکاران یان دابەشکاران لە وڵات یان ناوچەکەتدا.
کاتێك دەخوازیت وێبسایتەکەت بەم وێبسایتەوە ببەستیتەوە، لینکەکە لە گۆشەی سەرووی لاپەڕەی ئەم وێبسایتەدا دابنێ (http://www.toyota.iq). ئێمە ڕێگەنادەین بەو لینکانەی کە ئەم تایبەتمەندیانەی لای خوارەوەیان تێدایە.
أ. لینک لەو وێبسایتانەی ناوەرۆکێکیان تێدایە کە ڕەنگە دژ بە دەستووری گشتی و ستانداردەکانی ئاکار، یان یاساکان بن؛
ب. ئەو لینکانەی کە فرمانی چوارچێوە یان جۆرەکانی تری لینکیان تێدایە کە پێشێلکارین بۆ سەر مافەکانی لەبەرگرتنەوەمان بە جۆرێک کە دەبنە مایەی سەرلێشێواندنی وەرگر سەبارەت بەو ڕاستیەی کە ناوەرۆکەکان موڵکی تۆیۆتا عێراقن؛
جـ. لینک لەو وێبسایتانەوە کە ناوەرۆکێکیان تێدایە تانەدەرن یان لە متمانەی تۆیۆتا عێراق، یان بەرهەمەکانی یان ڕاژەکانی کەمدەکەنەوە؛ و/یان
د. ئەو لینکانەی مەبەستی بازرگانیان هەیە (ئەو لینکانەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی قازانجێک دانراون).
لە هیچ حاڵەتێکدا تۆیۆتا عێراق بەرپرسیار نابێت لە قەرەبووکردنەوەی هەر زیان لێکەوتنێک، یان هەر سکاڵا یان داوایەکی یاسایی بەرزکراوەی تری لایەنانی سێهەم سەبارەت بەو وێبسایتانەی بەم وێبسایتەوە گرێدراون.
کاتێک لینکێک بەم وێبسایتەوە گرێ دەدەیت، پێویستە تۆیۆتا عێراق بە دوور بگریت لە هەر سکاڵایەک یان داوایەکی یاسایی بەرزکراوەی لایەنانی سێهەم. کاتێک تۆیۆتا عێراق داوا دەکات لینکێک لەم وێبسایتە لێبکرێتەوە بە هەر مەبەستێک بێت، پێویستە دەسبەجێ لینکەکە لێبکەیتەوە.
ئەو وێبسایتانەی لایەنی سێهەم کە بەم وێبسایتەوە گرێدراون بەگوێرەی بەرپرسیارێتی هەریەک لەو کارپێکەرانەوە بەڕێوە دەبرێن و هیچ دڵنیایی یان پێشنیارێک لەلایەن تۆیۆتا عێراقەوە ناکرێت سەبارەت بەو وێبسایتانە و ناوەرۆکەکانیان. تۆیۆتا عێراق بەهیچ شێوەیەک بەرپرسیار نابێت لەو وێبسایتانە و ناوەرۆکەکانیان.
ڕەنگە ئەم وێبسایتە لینکەکانی هایپەرتێکست بۆ وێبسایتە جیهانیەکان لەخۆبگرێت کە بە تەواوی سەربەخۆن لەم وێبسایتە. تۆیۆتا عێراق هیچ دڵنیاییەک نادات یان داکۆکی ناکات سەبارەت بە ووردیی، تەواویی یان جێ متمانەیی ئەو زانیاریانەی لە هەر لینکێکی لەو جۆرەی هایپەرتێکستدا هاتوون، و هەر لینکێکی تری هایپەرتێکست بۆ کەس یان قەوارەیەکی تر بە هیچ شێوەیەک بەو مانایە نایەت کە بەرهەم یان ڕاژەکانی ئەو وێبسایتە جیهانیەی ئەو کەس یان قەوارەیە لەلایەن تۆیۆتا عێراقەوە ڕاستێنرابێت. بەرپرسیارێتی بەستنەوە بە هەر لاپەڕەیەکی دەرهێڵ یان سایتەکانی تر لەلایەن تۆوە لە ئەستۆی خۆتدایە.
وێبسایتەکەمان جاڤاسکریپت بەکاردێنێت. کاتێک وێبگەڕێک بەکاردێنیت کە پشتیوانی ناکات لە جاڤاسکریپت یان کاتێک فرمانەکانی وێبگەڕەکەت ڕەتدەکەیتەوە، ڕەنگە ڕووبدات کە نەتوانیت ئەم وێبسایتە یان ناوەرۆک و ئۆفەرەکانی سەر وێبسایتەکەمان ببینیت. تکایە جاڤاسکریپت چالاک بکە بۆ بینینی وێبسایتەکەمان.
ئێمە کووکی بەکاردێنین بۆ ئەوەی لە بەکارهێنانی سایت تێبگەین و بۆ باشترکردنی ناوەرۆک و ئۆفەرەکانی وێبسایتەکەمان. ئەم کووکیانە هیچ زانیاریەکی ناسەرەوەی کەسیی ناگرن. بەکارهێنەران هەلی ئەوەیان دەبێت وێبگەڕەکانیان بەجۆرێک دابنێن کە هەموو کووکیەکان قەبووڵ بکات، بۆ ئاگادارکردنەوەیان کاتێک کووکی دەردەکرێت، یان هیچ کاتێک نەیانەوێت کووکی وەربگرن. ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی بەکارهێنانی کووکی لەلایەن ئێمەوە یان چۆنێتی پاراستنی تایبەتمەندیەتیت لەلایەن ئێمەوە، تکایە چاوێک بخشێنە بە سیاسەتی پاراستنی نهێنیەکانی ئێمەدا.
ڕووکاری ناوەرۆکی چاپکراو بەگوێرەی تایبەتمەندیی هەر وێبگەڕێک دەگۆڕێت.
وێبسایتەکەمان پەڕەی “لاپەنجەرە” بەکاردێنێت بۆ پیشاندانی هەندێک ناوەرۆک. ئەگەر تۆ وێبگەڕێک بەکاردێنیت کە کۆنترۆڵکردنی لاپەنجەرە دەستەبەر دەکات یان بەرنامەیەکی زیادکراو ڕادەدەیت بۆ کۆنترۆڵکردنی لاپەنجەرەکان، ڕەنگە پێویست بەوە بکات گۆڕانکاری پێویست ئەنجام بدەیت بۆ ڕێگەدان بە لاپەنجەرەکانی ئەم وێبسایتە.
ئەم وێبسایتە خشتەکانی شێوازی ڕیزەکی (CSS) بەکاردێنێت بۆ دیزاینی بینراو. ئەگەر وێبگەڕەکەت لەسەر ناچالاککردنی CSS دانرابێت، ڕەنگە نەتوانیت ئەم لاپەڕەیە ببینیت یان ڕەنگە ئەم لاپەڕەیە بە ڕێکوپێکی پیشان نەدرێت. تکایە پێش بەردەوامبوون دڵنیابە لەوەی CSS چالاککراوە.
ئەم وێبسایتە فیدی RSS دەستەبەر دەکات بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی نوێترین زانیاری بە بەکارهێنەران. ئابوونەکانی فیدی RSS ڕێگەیەکی گونجاون بۆ هاودەمبوون لەگەڵ نوێترین ناوەرۆک لەسەر وێبسایتەکان. دەکرێت فیدەکانی RSS بە بەکارهێنانی وێبگەڕە تەباکان لەگەڵ RSS یان نەرمەئامڕازی ناسراو بە “خوێنەری RSS” بخوێنرێنەوە. ئەگەر لە فیدەکانی RSS ی ئێمەدا بەشداری بکەیت، ئاگانامەکانی نوێکراوەکان وەردەگریت هەر کاتێک ناوەرۆکی نوێ بڵاودەکرێتەوە.
ئەم مەرجانە بەگوێرەی یاساکانی عێراق بەڕێوە دەچن و لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت مەگەر بە ڕوونی پێچەوانی ئەمە دەربڕرابێت.