Toyota

گەرەنتی
با ئێمە ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بین، تا ئەویش ئاگاداری تۆ بیت.

با ئێمە ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بین، تا ئەویش ئاگاداری تۆ بیت.

کاتێک تۆیۆتا لە بریکارە ڕێپێدراوەکانمان دەکڕیت، تۆ تەنها ئۆتۆمبێلێک بەدەست ناهێنیت – ساڵانێک لە گەرەنتی گشتگیر، خزمەتگوزاری پیشەیی، و پارچەی یەدەگی ڕەسەن بەدەست دەهێنیت. ئۆتۆمبێلەکەت هیچ شتێکی لەدەست نادات لە ماوەی گەرەنتی سنوورداری ئۆتۆمبێلی نوێمان، چونکە هەموو خزمەتگوزارییە و گۆڕانکارییەکان بەخۆڕایی دەبن، لەوانەش گۆڕینی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و تێچووی کار.

مەودا و ماوەی گەرەنتی

Period 1
تۆیۆتا هەر بەشێکی کەم و کوڕی لە تۆیۆتا نوێیەکەتدا بۆ ماوەی 36 مانگ یان 100 هەزار کیلۆمەتر چاکی دەکاتەوە یان دەیگۆڕێت، هەر کامیان زووتر بێت.
Period 2
گەرەنتی تەنها کەموکوڕیەکانی کەرەستە یان کاری دەستی دەگرێتەوە و ئەو کەموکوڕیانە ناگرێتەوە کە لە "دەرەوەی گەرەنتی"دا هاتووە.
Period 3
گەرەنتی بە تەواوی دەگوازرێتەوە بۆ خاوەنەکانی دواتری ئۆتۆمبێلەکە و تەنها لەناو ئەو وڵاتەدا کارا دەبێت کە دابەشکەری تۆیۆتا لێیدایە، کە لە تۆماری گەرەنتیدا نووسراوە.

ئەوەی گەرەنتی نایگرێتەوە

Warranty Exclusions

تێکچوون وشکست هێنان بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ئەنجامی ئەمانەی خوارەوە گەرەنتی نایانگرێتەوە:

ئاگر، ڕووداو، دزی

چاککردنەوە بەشێوەیەکی ناتەواو

گۆڕین یان دەستکاریکردن، وەک دانانی پارچەی ناڕەسەنی تۆیۆتا لە هەر شوێنێک بێت.

چاککردنەوەی نەگونجاو یاخود ناڕاست بۆ نموونە بەکارهێنانی جۆری جیاوازی شلەکانی ئۆتۆمبێل بەبێ بەکارهێنانی ڕێبەری چاککردنەوە، کارلێکی کیمیایی، کاریگەری کەشوهەوا، ڕێگا، باو باران، تاسە، بەرد، هەموو هۆکارە سروشتیەکان.

خراپی بەکارهێنان وەک پێشبڕکێ کردن، بارکردنی کێشی زیادە، پشتگوێ خستن یاخود چاککردنەوەی نادروست، هۆکارەکانی کەمتەرخەمی.

جوانکاری یان ڕووشاندنی دەرەوەی ئۆتۆمبێل بە هۆی بەرد یاخود قوپانەوە، گەرەنتی نایگرێتەوە.



تێکچوونی تر کە گەرەنتی نایگرێتەوە:

ژاوەژاوی ئاسایی، لەرزین، داخوران، درزبردن، تێکچوون، ناڕێکی و چونەوەیەک، شێواوی.

کست هێنانی ئۆتۆمبێل لە ڕووی کیلۆمەتری ڕۆیشتوو، هەوڵدان بـۆ گـۆڕینی نیشاندەری کیلۆمەتر و ناڕوونی دیارخەری کیلۆمەتر.

چی دەگرێتەوە

  • پاتری: پاتری ڕەسەنی تۆیۆتا بۆ ماوەی 12 مانگ یان 20،000 کیلۆمەتر گەرەنتی دەیگرێتەوە، و پاتری هایبرد بۆ ماوەی 8 ساڵ یان 160,000 کیلۆمەتر گەرەنتی دەیگرێتەوە هەر کامەیان زووتر بێت.
  • ژەنگ هەڵهێنانی ڕووی بۆیە: ووکەشی ژەنگی یاخود شێوەی ژەنگی یان تێکچوونی بۆیە لەسەر ڕووکەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێل بەهۆی کاریگەری ڕێگا لەناو کەشتی، هەتا 12 مانگ یان 20،000 کیلۆمەتر کامەیان زووتر هاتە پێش گەرەنتی دەیگرێتەوە، جگە لە هەر تێکچوونێکی تر لە بۆیە و ڕووکەشی دەرەوە.
  • خزمەتگوزاری ڕاکێشانی ئۆتۆمبێل: کاتێک ئۆتۆمبێلەکەت لەکار دەکەوێت بەهۆی لەکارکەوتنی پارچەیەک یان بەشێکی، خزمەتگوزاری ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلەکەت دەکەوێتە ژێر گەرەنتی.
  • تایەکان: تایەکان بە شێوەیەکی جیاواز گەرەنتی دەیانگرێتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەم هێنەر دابین دەکرێت.
  • جوانکاری ئۆتۆمبێل: کەلوپەلی جوانکاری بۆماوەی 6 مانگ یان 10،000 کیلۆمەتر گەرەنتی دەیانگرێتەوە.
  • پارچە: پارچەی یەدەگی ڕەسەن کە لەلایەن بریکاری ڕێپێدراوەوە دەگۆڕدرێت بۆ ماوەی 6 مانگ یان 10,000 کیلۆمەتر گەرەنتی دەکرێت (هەر کامیان زۆۆتر بێت). پارچەی یەدەگی ڕەسەن لە فرۆشتنی ڕاستەوخۆوە بە گرەنتی 6 مانگ و مەودای کیلۆمەتری بێسنوورەوە دێت.

ئامۆژگارییەکانی گەرەنتی

Item 1
بۆ خزمەتگوزاری، پێشنیار دەکەین بگەڕێیتەوە بۆ ئەو بریکارەی کە ئۆتۆمبێلەکەت لێ کڕیوە، چونکە بەردەوام دەبن لە مامەڵەی تایبەت بە تۆ.
Item 2
ئەگەر ئەمە بەردەست نەبوو، هەر بریکارێکی تری ڕێپێدراوی تۆیۆتا دەتوانێت چاککردنەوە یان گۆڕانکارییە پێویستەکان ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی پارچەی پەسەندکراوی نوێ یان دووبارە دروستکراوی تۆیۆتا.
Item 3
دڵنیابە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەت بە بەردەوامی لەلایەن بریکاری ڕێپێدراوی تۆیۆتا خزمەتگوزاری بۆ دەکرێت، و تۆمارێکی وردی کاتەکانی چاککردنەوە هەڵبگرە.