Toyota

گواستنەوە بۆ هەمووان

گواستنەوە بۆ هەمووان
هیچ کەسێک لە دواوە نامێنێت

هیچ کەسێک لە دواوە نامێنێت

تۆیۆتا ئامانجی ئەوەیە لەم قۆناغە گۆڕانکاری گەورەیە بەرەو "کۆمپانیایەکی گواستنەوەی گشتگیر" بگۆڕێت. لە یارییە ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکەکاندا کە لە ساڵی 2021 لەلایەن تۆکیۆوە میوانداری کرا، کۆمپانیای تۆیۆتا هەندێک لە پێشکەوتووترین نموونەکانی خۆی ناساند. بەلەمەکانی کە بە ڕێژەی 90% کارەبایی بوون، دەردانی کاربۆنی بۆ نیوە کەمکردەوە و وردەکارییەکانی داهاتووی پێشکەوتووی گواستنەوە پیشان دا کە تۆیۆتا پێشبینی دەکات.

Mobility Banner

APM: ئاسانکردنی گواستنەوەى خەڵك بەپێی جوڵەیان

APM ئامێرێکی گواستنەويه کە بۆ ياريەكانى ئۆلۆمپيك وپاراليمپيكى تۆکیۆ 2021 ديزاينكراوه. لەپێناو گواستنەوەی زۆرترین خەڵك بۆ بۆنە و ناوچەی مەبەست (گواستنەوه بۆ هەمووان)، APM چارەسەرێکە بۆ "كوتا كيلومەتر"، کە بەکارهێنرا بۆ وەرزشوان وميوان وئەو كارمەندانەى پەيوەنديان هەیە بە یاریەکەوه.

سۆرا: پاسى خانەى سوتەمەنى كارەبایی

ناونانی ئەم پاسه له سوړی ئاوەوه هاتووه (ئاسمان، زەریا، ڕووبار، هەوا)، لەڕووى ڕواڵەت ولێهاتوويى پەرەى پێسەندراوه بۆ پشتيوانيكردن لەجوڵەى هاوڵاتيان و كەمكردنەوەى دەردانی گازى دوانەئۆكسيدى كاربۆنى زيانبەخش و پاراستنی ژینگە.

تاكسى JPN: بەرجەستەكردنى ڕۆحى ميواندارى كردنى يابانى

تاكسى JPN بە ڕەنگی نەریتی یابانی نیلی دیزاینکراوە کە هێمای ئاسایش و شکۆمەندی و فەرمیەتیە. بەڵام بەشی ناوەوەی دیزاینکراوە تاوەکو چەندین سەرنشینی جیاواز لەخۆبگرێت.

تۆیۆتا LQ: بنيادنانى پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ شۆفێردا

ئۆتۆمبێلێكى نموونەييه، پشت به تەكنولوجياى پێشكەوتوو دەبەستێت بۆ بنيادنانى پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان ئۆتۆمبێل وشوفێرەكەى لەژێر دروشمى "فێربوون وگەشەسەندن وخۆشەویستی". LQ به توانای شۆفێريكردنى ئۆتۆماتيكى ئامادەكراوه، هەروەها بریتییە لە ئامێرى زانيارى دەسكرده "Yui" کە له شێوازى لێخوڕينى شۆفێرەوه فێردەبێت بۆ بەخشينى ئەزموونى گواستنەوەى تايبەت. ناوى "LG" خواستی تۆیۆتا بەرجەستە دەکات کە ئەم ڕێچكەيه ببێته هۆى پەرەپێدانى ئۆتۆمبێلى داهاتوو و بەمەش پەيوەندى نێوان ئۆتۆمبێل وشۆفێر پتەوتر بێت.

 

T-HR3: رۆبۆتى وەڵامدەر و لەدورەوه كۆنترۆڵكراو

رۆبۆتى T-HR3 دیزاینکراوە هاوشێوەى مرۆڤ دوپاتبكاتەوه، و يارمەتيدەره له فراوانكردنى ئاستى جوڵەى مرۆڤ له ماڵى خۆياندا ياخود توانست وسەلامەتى كڕێكاران له شوێنى کاركردندا.

E-Palette: خزمەتگوزارى نوێى ئۆتۆمبێل بو هەمووان

نەوەى نوێى ئۆتۆمبێلى كارەباييه کە بە تایبەتی بۆ "گواستنەوه وەك خزمه تگوزارى" پەرەى پێدراوه، پشت به تەكنۆلۆجياى بەكارەبايى كردن وپەیوەستكردن و لێخوڕينێكى ئۆتۆماتيكى دەبەستێت، هەرەوەها خزمەتگوزاری گواستنەوە و بازرگانی پێشکەش دەکات بە مەبەستی ئاسانکردنی ژیانی خەڵک.

BEV: بارەكەت لە كۆتا كيلۆمەتر كەمبكەوە

دۆستى ژينگەيه و بۆ يارمه تيدانى سەرنشينان، ئەم ئوتومبيلە ديزاين كراوه تا بتوانن به كەمترين كات بەناو شاردا بجوڵێنەوه له "كۆتا كيلۆمەتر"ى گەشتەكەيان. تۆيۆتا هەڵسا به دابينكردنى ئامێرى گواستنەودى كەسى بو گواستنەوەى كارمەندانى ئاسايش وپزيشكى لەدەوروبەر وناوەڕاستى ياريەكانى ئۆلۆمپيك وپاراليمپيكى تۆکیۆ 2021.