Toyota

تۆیۆتا عێراق لە دوازدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی بریکارەکانی لە شاری هەولێر کۆدەکاتەوە

25 کانوونی دووەم 2025
بریکارەکانی تۆیۆتا

هەولێر، عێراق – 22ی کانوونی دووەمی 2025

کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل سنووردار، تاکە دابەشکەری فەرمی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا و لگزس و هینۆ لە عێراق، دوازدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی بریکارەکانی لە هۆتێلی ڕۆتانا لە هەولێر ئەنجامدا. ئەم بۆنە تایبەتە بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان تۆیۆتا عێراق و تۆڕی بریکارە ڕێپێدراوەکانی بوو.  

 

لە ژێر دروشمی "تواناکانت ئازاد بکە"، کۆنفرانسەکە شایەتحاڵی ساتێکی تایبەت بوو بە پەردەلادان لەسەر گریندایزەر وەک باڵیۆزی فەرمی تۆیۆتا عێراق، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بوو بە ڕۆحی داهێنان و گەشەپێدان. بە لۆگۆکەی کە هێمای هێز و ئاڵەنگارییە، گریندایزەر تێڕوانینی تۆیۆتا عێراق بەرجەستە دەکات کە پشتگیری کڕیارەکانی بکات تا بتوانن توانا تەواوەکانیان بەدیبهێنن لەڕێگەی پێشکەشکردنی چارەسەری پێشکەوتوو و ئەزموونێکی ناوازەی لێخوڕین.  

لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک نوێنەری تۆیۆتا عێراق و تۆڕی بریکارە ڕێپێدراوەکانی لە پارێزگا جیاوازەکانەوە کۆکردەوە. ئامانجی کۆبوونەوەی ساڵانە پێداچوونەوەی پلانە ستراتیژییەکان بوو بۆ ساڵی 2025، کە تیایدا هەردوولا تێڕوانین و بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی کاری هاوبەش و ئامادەبووان باسیان لەو ئاستەنگانە کرد کە لە ماوەی ساڵی پێشوودا ڕووبەڕوویان بووەوە، هەروەها پێشنیاری چارەسەری داهێنەرانەیان کرد بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارایی کارکردن و بەدەستهێنانی ئەنجامە کاریگەرەکان، لەگەڵ گرنگیدان بە پێشینەکانی بەرژەوەندی گشتی و ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەموو لایەنەکانی کارکردندا.  

لە کۆنفرانسەکەدا کۆمپانیاکە پێداچوونەوەی بە دوایین دەستپێشخەرییەکانی خۆیدا کرد لە بواری پەرەپێدانی دیجیتاڵیدا، لەکاتێکدا پلاتفۆرمی داهێنەرانەی "USelect"ی پێشکەشکرد، کە پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی یەکگرتووە و ئامانجی ئەوەیە گۆڕانکارییەکی تەواو لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو لە عێراقدا بهێنێتە ئاراوە. پلاتفۆرمەکە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی ناوازە جیا دەکرێتەوە کە گەرەنتی ئەزموونی کڕینی سەلامەت و متمانەپێکراو دەکات بۆ کڕیارانی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو کە بڕوانامەی تۆیۆتا عێراقیان هەیە. 

میکانیزمی کارپێکردنی پلاتفۆرمەکە پەیوەستە بە ئەنجامدانی پشکنینی گشتگیر و ورد بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک پێش کڕین و نمایشکردنی، کە تیایدا تیمێکی تایبەتمەند هەڵدەسەنگێنن بۆ ئۆتۆمبێلەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی و سەلامەتییان. دوای دەرچوون لە پشکنینەکە، ئۆتۆمبێلەکان لەسەر پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بە نرخێکی کێبڕکێ نمایش دەکرێن، لەگەڵ گەرەنتی پەسەندکراوی کۆمپانیاکە، ئەمەش ئاسوودەیی و متمانە بە کڕیاران دەبەخشێت لە پرۆسەی کڕین. 

هەروەها کۆنفرانسەکە وەرشەکە تایبەتمەند و دانیشتنی بەرهەمداری لەخۆگرتبوو کە یارمەتیدەر بوون لە بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان بریکارەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی تۆیۆتا عێراق بوو بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی کارکردنی نوێکراوە کە پشتگیری لە گەشەسەندنی بەردەوام دەکات. هەروەها کۆمپانیاکە جەختی لە پابەندبوونی خۆی کردەوە بە بنەماکانی "ئۆمۆتێناشی" کە لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری و گرنگیدان بە کڕیاران دامەزراوە، ئەمەش پێگەی خۆی وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراو لە بازاڕی عێراقدا دەچەسپێنێت. 

تۆڕی بریکارەکانی تۆیۆتا عێراق بریتیە بریکارە گەورەکانی وەک کۆمپانیای ساس بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل سنووردار، جیهان مۆتۆرز، ئەلبەعاج، ئەلعملاق ئەلئەحمەر ، دار ئەلموبدع، و ئەلبەر، کە لە سەرانسەری پارێزگاکانی وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە وەک بەغداد، بەسرە، نەجەف، دیوانیە، هەولێر، کەرکوک، دهۆک، و سلێمانی، بۆ دڵنیابوون لە ڕووماڵکردنی گشتگیر لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی تۆیۆتا لە سەرانسەری عێراق. 

کۆتایی

 

×