Toyota

ئۆفەری ئۆربان کروزەر بۆ خوێندکاران

12 شوبات 2025
-
30 حوزەیران 2025

ئۆفەرێکی تایبەت بۆ خوێندکاران لە کاتی کڕینی ئۆربان کروزەر

گەنجەکانمان پێشەنگی داهاتوون، تۆیۆتا عێراقیش پابەندە بە پشتیوانیکردنیان لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەیان. گەشتی خوێندکاران پڕە لە ئاستەنگی، هەر بۆیە ئێمە ئۆفەرێکیان پێشکەش دەکەین لەسەر ئۆتۆمبێلێک کە دەتوانن لە هەموو ساتێکدا پشتی پێ ببەستن.  

لە 12ی شوباتەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2025، ئۆفەرێکی تایبەت پێشکەش دەکەین کە بریتییە لە کاشباک بە بڕی 1,500,000 دیناری عێراقی لە کاتی کڕینی ئۆربان کروزەر لە بریکارە ڕێگەپێدراوەکانی تۆیۆتا.

کێ دەتوانێت سوود لەم ئۆفەرە وەربگرێت؟

 ئەو خوێندکارانەی کە ناسنامەی خوێندکاریان هەیە.

لە کوێ ئۆفەرەکە بەردەستە؟ 

 لە سەرجەم بریکارە ڕێپێدراوەکانی تۆیۆتا عێراق (بۆ بینینی لیستی بریکارەکان کلیک لێرە بکە).

مەرج و ڕێساکان

 پێویستە خوێندکارەکە خاوەنی تۆمارکراوی ئۆتۆمبێلەکە بێت.
 پێویستە خوێندکارەکە تەمەنی 18 ساڵ یان زیاتر بێت.
 خوێندکار ناتوانێت خاوەندارێتی پێش تۆمارکردنی بگوازرێتەوە. 

بۆچی ئۆتۆمبێلی ئۆربان کروزەرمان هەڵبژارد؟  

 ئۆتۆمبێلێکی متمانەپێکراوە وسووتەمەنی کەمتر بەکاردەهێنێت لە ڕێگەی بزوێنەرێکی هایبریدی ژینگەدۆست، ئەمەش بۆ ژیانی ڕۆژانەی خوێندکاران گونجاوە.
  پاکێجی تۆیۆتا نبض کە بریتییە لە گەرەنتی 3 ساڵ، خزمەتگوزاری 2 ساڵ بێ بەرامبەر، و گەرەنتی 8 ساڵ لەسەر پاتری هایبرید.
  دیزاینێکی مۆدێرن کە گونجاوە بۆ گەنجان و شێوازی ژیانیان.
 کوالێتی تۆیۆتا گەرەنتی کراوە، واتە ئۆتۆمبێلێکە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە سەردانی پەیجی ئۆربان کروزەر بکەن لێرە

×