هەولێر، عێراق - 8ی ئەیلوولی 2024: کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق ئۆتۆمبێلی نوێی کامری 2025ی ڕاگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە سیدانەی کە متمانەی ملیۆنان شۆفێری لە سەرانسەری جیهان بەدەستهێناوە. مەراسیمی پەردەلادانی گەورە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی لە بۆنەیەکی تایبەتدا بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەرچاوی بەرپرسان و بازرگانان و کەسایەتییە دیارەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، هەروەها کۆمەڵێک لە ئارەزومەندانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاش بۆنەکە لە پلاتفۆرمی مێتا و یوتیوب بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخشکرا.
کامری 2025 بە بەرجەستەیەکی نوێی شاهانەیی و داهێنان دادەنرێت، بە دیزاینێکی مۆدێرن و باشترکراو دێت کە کارایی بەهێز لەگەڵ ئاسوودەیی ناوازە تێکەڵ دەکات. لە ژێر دروشمی "سیدانی دڵخواز" و "ناوازەترین هایبرد"، کامری 2025 وەک هەڵبژاردەیەکی نموونەیی دەبینرێت بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە بەدوای ئەزموونێکی لێخوڕینی لەبیرنەکراودا دەگەڕێن کە کارایی تایبەت و خەرجکردنی سووتەمەنی بە شێوەیەکی نایاب کۆدەکاتەوە .
کامری 2025 نوێترین تەکنەلۆژیای لێخوڕینی تێدایە کە ئەزموونی لێخوڕین بەرز دەکاتەوە، بەو پێیەی سیستەمێکی پێشکەوتووی هایبردی تێدایە کە کارایی سووتەمەنی بەرز دەکاتەوە و دەردانی گازی زیانبەخش کەم دەکاتەوە، ئەمە جگە لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان کە سەلامەتی تۆ لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێت. دیزاینی ناوەوەی کابینەکە کوالێتی بەرز و ئاسوودەیی دابین دەکات، لەگەڵ بەکارهێنانی کەرەستەی کوالێتی بەرز و تەکنەلۆژیای مۆدێرن بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی شۆفێر و سەرنشینەکان.
کامری 2025 دەرگای نوێ بەڕووی شاهانەیی و کاراییدا دەکاتەوە. ئەوانەی کە دەیانەوێت لە وردەکارییەکانی ئەم مۆدێلە جیاوازە بکۆڵنەوە، ڕەنگە دەرفەتی سەرنجڕاکێش بدۆزنەوە بە سەردانی پێشانگاکانی بریکارە ڕێپێدراوەکانی تۆیۆتا. ئەم سەردانە ڕەنگە یەکەم هەنگاو بێت بەرەو ئەزموونێکی داهێنەرانە لە لێخوڕین.