لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە زانکۆی ئەمریکی عێراق-بەغدا (AUIB) بەڕێوەچوو، زانکۆی AUIB و تۆیۆتا عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکی درێژخایەن لەسەر بنەمای توێژینەوە، سیمینار و خولی ڕاهێنانی هاوبەش، ئەویش بۆ زیادکردنی دەرفەتی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خوێندکارانی AUIB، هاوبەشکردنی زانیاری و شارەزایی، و کارکردن پێکەوە لەسەر دەستپێشخەرییەکانی گەشەسەندنی بەردەوام.
بەپێی یاداشتنامەکە، تۆیۆتا عێراق پشتگیری لە ناوەندەکانی توێژینەوەی AUIB دەکات بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن بەرنامەی پەروەردەیی لەسەر بابەتەکانی تەکنەلۆژیای هایبرید و "رێگای تۆیۆتا" پەرەپێبدەن لەگەڵ دوو فەلسەفە کە بریتین لە "رێزگرتن لە خەڵک و باشترکردنی بەردەوام". هەروەها AUIB بەرنامەی ڕاهێنان بۆ ستافی تۆیۆتا عێراق سەبارەت بە کارامەیی تەکنیکی، پەیوەندیکردن، و شارەزایی زمانی ئینگلیزی لە چوارچێوەی کاردا دابین دەکات.
سەرۆکی زانکۆی AUIB، دکتۆر مایکل مولنیکس، لە مەراسیمی واژۆکردندا تێبینی کرد: "ئەم زانکۆیە دەبێتە زانکۆیەکی نایاب، بەتایبەتی لەگەڵ هاوبەشێکی وەک تۆیۆتا"، هیوای خۆی دەربڕی کە AUIB و تۆیۆتا عێراق نەک تەنها "هاوکاری پیشەیی باش بن، بەڵکو هاوڕێی باش بن."
سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق بەڕێز سەردار ئەلبیبانی خۆشحاڵی و شانازی خۆی بە دامەزراندنی هاوکاری لەگەڵ AUIB دەربڕی و وتی: "ئەمە ڕۆژێکی لەبیرنەکراوە، بەو پێیەی گەیشتینە قۆناغێک کە بتوانین ڕاهێنان دابین بکەین بۆ فەرمانبەرەکانمان لە عێراق... پێموایە بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان لەسەر شانە، نەک تەنها لە بواری پەروەردەدا، بەڵکو لە پەرەپێدانی یاسا و ڕێساکانماندا، وەک چۆن پێشتر ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووینەوە گەشەپێدانی کەرتی تایبەت”، بەڕێز ئەلبێبانی زیادی کرد و وتی: “بەم ڕێکخراوە سەرسوڕهێنەرە (AUIB)، دەتوانین زۆر شت بکەین.”